حسن شابازی
گوندی “شێخه‌کوێرە” یه‌کێ له گوندە جوان و خنجیلانه‌کانی به‌شی ناوەندی مه‌ریوانه که به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تایبه‌ت به خۆیه‌وه جێی سه‌رنج و تێڕامانه. ئه‌م گوندە له ته‌نیشت گوندی چۆڕ و گۆڕی پیرۆزی مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌کری موسه‌نفی چۆڕی هه‌ڵکەوتووە و پاڵی داوە به سه‌رچۆڕ و کێوە به‌رز و سه‌ربه‌رزەکه‌ی قه‌له‌به‌ردەوە.
“شێخه‌کوێره” عوبوورگا و جێی حەوانه‌وەی شێخ مه‌حموودی نه‌مر یان مه‌لیک مه‌حموودی حه‌فید بووە که ئێستاش به‌ڕوارە گەورەی عه‌لی به‌گ لای شان ئاوایی شێخه‌کوێرە به دارەکەی مەلیک مەشهووره و سێبه‌ری ئه‌و داره جێی حەوانەوەی مەلیک بووە و هه‌ر به‌و بۆنه‌وە لای خەڵکی پارێزراوە.
هەروەها ئه‌م گوندە به هۆی به‌هرە‌مه‌ندی له نێعمه‌تی “چه‌م‌کانی”، گوندێکی سه‌رنجڕاکێش و دڵگیره و ئه‌م شوێنه؛ جوانییەکی، تایبه‌تی به‌م گوندە به‌خشیوە. “چه‌م کانی” شیوی لای سه‌رووی ئاواییه و به هۆی بوونی چله‌خانه‌ی “شێخی‌کوێر” له‌م شیوە که ناوی شێخه‌کوێره‌یش به بۆنه‌ی ئه‌م شێخه‌وە ناو نراوه و هه‌ر وەها به بۆنه‌ی مزگه‌وتی‌کۆن و قه‌دیمی و داره پەڵکه هەره به‌رز و مێژووییه‌که‌ی به‌ردەم ئه‌و مزگەوته و بوونی کانییه پڕ ئاو و خۆش‌دیمه‌نه‌که‌ی و دارتووە ڕیشه‌دار و به‌ساڵاچووەکانییه‌وە ئه‌م شوێنه بووە به دیارده‌ی به‌رچاو و ناسنامە و پێناسه‌ی ئاوایی که ئه‌گەر بێتوو “چه‌م کانی” له شێخه‌کوێره بگریته‌وە و ئه‌و دیاردە و ناسنامانه بسڕیته‌وە ئیدی سێبەری ڕەشی کاولبوون ئاسمان و ڕوومه‌تی گه‌شی ئاوایی دادەپۆشێ و دێوەزمه‌ی فه‌وتان باڵیی نگریسی به سه‌ر گونددا بڵاو دەکاته‌وە.
به‌داخه‌وە له یه‌ک دوو ساڵی ڕابردوو و ئێستاشی له گەڵ بێت به ئه‌نقه‌ست دەسنراوەته بینەقاقه‌ی “چەم کانی” و ڕەنگپه‌ڕیوی و کزی و ناله‌باری ڕووی تیکردووە و خریکه باڵای بەرزی دارە پەڵک دەچەمێته‌وە و ڕیشه‌ی و بناغه‌ی چەن ساڵه‌ی دارەتووەکان له بندا دەر‌دێ و دەمارەکانی کانییه ڕوونەکەی وەشک دەبێ و به‌ردی به‌ختی چله‌خانه‌که ئه‌خرێته نێو چا که به چل‌هه‌زار زانایش دەرنه‌یه‌ت و هه‌ر وەها مزگه‌تی کۆن، زۆری نه‌ماوه جه‌سته‌ی بڕمێته سه‌ر ئه‌رز که ته‌نانه‌ت ئاسه‌وارێ له مێعراوەکه‌یشی نه‌مێنێ تا ئیتر که‌سێ نه‌توانێ وەک قه‌دیمییەکان بڵێ مزگه‌وت بڕمێ مێعراوەکه‌یشی ئه‌مێنێ. که وا بوو، دڵه گه‌ورەکه‌ی شێخه‌کوێره یانێ “چه‌م کانی” خریکه به یه‌کجاری له لێدان ئەکەوێت و نزیکه “چه‌م کانی” بمریت تاکوو ئیتر کونه‌بوو یان بایه‌قوش بێت و له سه‌ر جه‌سته‌ی داراوەی پڕ له ئێش و ئازاری پەڵکه باڵابه‌رزه‌که‌ی و له‌شی زاماری دارتووەکان و له بان دیوارە پڕ له یادەکانی مزگه‌وتی کۆن و ڕوومه‌تی پڕ له ڕاز و نیازی کۆڵه‌که‌کانیی و له سه‌ر له‌شی وەشکبووی کانییه ڕوونەکه‌یدا بانگ و ئاهنگی وێرانه‌یی بخوێنێت.
به هیوای هه‌ڵماڵینی قۆڵی پڕ هیمەت و هه‌ڵمه‌تی ئازایانه که دەس له ناو دەس، بۆ بووژاندنه‌وە و نۆژەن کردنه‌وەی “چه‌م کانی” و هەوڵ بدەرێت تا دیسان تین و وزەی ژیان و مانەوە له جه‌سته‌ی “چەم کانی”دا بکەوێته گەڕ، چوون هه‌زاران یاد و بیرەوەری له سینگی مه‌زنی “چه‌م کانی”دا سه‌بت و زەبت کراوە؛ کۆڵه‌که‌کانی مزگه‌وته کۆن هه‌زاران ته‌سبیحاتی پیاوانی ڕوو له خوای ئاواییان له‌به‌ره و هەر دەیڵێنەوە، دارەپەڵک هێشتا گۆرانی و لاوک و حەیرانی کچان و کوڕانی ئاوایی دووپات دەکاتەوە، هیشتا دەنگی چه‌پڵه و پله‌زیقانی منداڵانی ئاوایی له گوێی زوڵاڵی کانییه‌کەیدا ئه‌زرنگێته‌وه، هێشتا دارتووەکان به‌ته‌مای گرتنی چینی هه‌ڵپه‌ڕکێی بن سێبەرکانیانن و به‌تەمای ئاهه‌نگ‌گێڕانی خەڵکی ئاوایین، هێشتا چله‌خانه‌که چاو‌ڕێی خواناسێکی دیکه‌یه تا چرای خواناسی له‌وێدا هه‌ڵکا و خه‌ڵوە و چله‌ی دووباره بکێشێته‌وە و بناغه‌ی چله داڕێژێته‌وه.
به ڕاست “چه‌م کانی” ناسنامه و مێژووی ئاواییه و پێویستی به پاراستنه؛ پاراستن و بووژاندنه‌وەی “چه‌م کانی” جیا له‌وەی که ته‌مه‌ندرێژی و ژینی پڕمایه به شێخه‌کویره دەبه‌خشێت دەتوانێت له داهاتوودا وەک شوێنێکی سیاحه‌تی و مێژوویی جێی سه‌ردانی خه‌ڵک بێت و تا ڕادەیەک له باری ئابوورییه‌وە بۆ گەنجانی ئاواییش ببێته جێگه‌ی کاسبی و ناندرهێنان، که وا بوو نۆژەن کردنه‌وەی “چه‌م کانی” یانێ نۆژەن کردنەوەی ژین و ژیان، یانێ سه‌ڵماندنی هێزی بیر و ئەندێشه‌ی ئینسان و یانێ ئاکام و سه‌مه‌رەی ڕۆحی بەرزی مرڤایه‌تی و پێکه‌وە ژیان.
وێڕای سڵاو و دەسخۆشیم بۆ بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕە جوانەکەی چیا، چەپکێک گوڵە نێرگزی پێدەشتەکانی چیای کوردستان لە سەر باوشێک ڕێز و سڵاو و خۆشەویستیم ئەنێرمە خزمەت هەستی جوان و پاراوی کاکە حەسەن شابازی خۆشەویست و سپاسی ئەکەم بۆ وشە بە وشەی ئەو زانیاریانەی کە بێ منت پێشکەشی من و خوێنەرانی کرد.