پ
پ
مێژووی درووستبوونی ئەنجومەن
ئەنجومەنی سەوزی چیا لە چوارچێوەی ngo یا بە واتایەکی فارسی سمن( سازمان مردم نهاد) لە شاری مەریواندا بە نزیک بوون لە چالاکی ژینگەپارێزی لە ساڵی ۱۳۸۱ لە لایەن بەڕێزان عەبدولواحید بوتیمار، ئەحمەد ئەمانی، عەبدوڵڵا ئازادیان، کاوە کاوسی و مادێح ئەمانی وەکوو ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر بۆ گرتنی مۆڵەتی فەرمی و پێدانی بابەت گەلی پێویست داوای دەرفەت دانی چالاکی بە فەرمانداری شاری مەریوان پایە سەرەکییەکانی داڕێژرا.
لە دوای گوزەراندنی خواستە یاساییەکان و گەیشتنی پرس و ڕاکانی فەرمانداری لە دایرەکانی ژێر چوارچێوەی دەسەڵات، چیا چالاکییەکانی خۆی بە شێوازی ڕەسمی و لە ئاستی شاری مەریواندا لە بەشی پاراستنی ژینگە و ژینگە پارێزی، دارستان و لەوەڕگاکان، درووست کردنی کولتوور لە کۆمەڵگا و بەشداری خەڵک دەستی پێ کرد. بە هۆی زۆر خایاندنی تەشریفاتی دایرەکان لە ساڵی ۸۳، دوو نەفەر لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر بە ناوەکانی بەڕێزان کاوە کاوسی و مادێح ئەمانی بە هۆی نیوە کارە بوونی پەروەردەیان (کارتی کۆتایی سەربازی) و قەبووڵ نەکردنی هەلوومەرج، لە ئەندامیەتی لە دەستەی دامەزرێنەر چوونە دەروە و لە جێگەی ئەوان بەڕێزان،مێهدی دریواسی، و سامان کامەران ناسێندران و لە جێگەیان دانریان. بەم پێیەو هەر جارێک سەرەڕای بەدواداچوون گەلێکی زۆری دیکە، بە داخەوە تێکڕای ئیدارەی مەریوان هەرکاتێک و بە بیانوویەک بۆ وێنە، تەکمێڵ نەبوونی کۆبەرگی ئەندامان، سەرجەنجاڵی، گەشتەکانی پارێزگا، بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری، و هتدد… پێدانی مۆڵەت ئەخرایە دواوە.
لە ساڵی ۸۶ لە دوای پێداچوونەوەگەلێکی زۆرتر بۆ گرتنی مۆڵەت، بەڕێز عەبدولواحید بووتیمار بە هۆی کێشەی تایبەتی و عەبدوڵڵا ئازادیان بە هۆی کێشانەوەی تایبەتی خۆی، لە بەرپرسیاریەتی لە دەستەی دامەزرێنەر چوونە دواوە و بە جێگەی ئەوان بەڕێزان سەید عیرفان حسەینی و موحەممەد ئیرەج قادری بە فەرمانداری ناسێندران و خرانە جێگەی ئەو چەن بەڕێزە.
لێبڕاوانە لە دوای تێپەڕینێکی درێژخایەنی ئەو ڕەوتە ، لە ساڵگاری ۱۳۸۷/۲/۲۸ ئەم ئەنجومەنە سەر دوایی توانی هێڵانی ڕەسمی چالاکییەکانی خۆی لە فەرمانداری شاری مەریوان وەربگرێت و بە ژمارەی سەبتی ۳۳ بگەیەنێت.

ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر

  1. ئەحمەد ئەمانی
  2. سەید عیرفان حسەینی
  3. موحەممەد ئیرەج قادری
  4. سامان کامەران
  5. مێهدی دریوایسی

 

پەیکەرەی ڕێکخراوەیی

ئەندامانی ئەنجومەن لە دەستەگەلی ژێرەوە چالاکی ئەنوێننن.

  • دەستەی هونەری( وێنە، فیلم ، شانۆ)
  • دەستەی کولتووری( گۆڤار، فێرکاری و بەشداری خەڵکی.)
  • دەستەی وەکارخستن( بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و سیمینار، پاک و خاوێنی ژینگە، نەمام دانان)
  • دەستەی قەیران (کوژاندنەوەی ئاگر، لافاو ، بوومەلەرزە)
  • دەستەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە
  • دەستەی منداڵان و مێردمنداڵان
  • دەستەی پاراستنی ئاژەڵان
  • دەستەی ژنان

 

ئامانجە  سەرەکییەکانی ئەنجومەن

  • هەوڵدان بۆ پارێزگاری لە ژینگە و گەشەپێدانی کولتووری ژینگەپارێزی
  • چالاکی لە ڕاستە ڕێی پێشڕەوتی هەمە لایەنە بە ئامانجەگەلی ژینگەپارێزی بە مەبەستی گەشەی درێژخایەن.
  • هەوڵدان لە چوارچێوەی ڕاستەڕێی درووست کردنی ناوچەی پارێزگاری کراو و ستارگەی نەتەوەیی و بەرگری لە چالاکی ناوەندەکانی بەرهەمهێنەری پیسایی ژینگەیی.
  • هەوڵدان بۆ دروست کردنی پیشەی پەیوەندیدار لە گەڵ سەرچاوە سرووشتییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی کەڵک وەرگرتنی درووست لەو سەرچاوانە.
  • هەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی کێشەگەلی دێهاتەکان لە بابەت گەلی پەیوەندیدار و بە دواداچوونیان بەهاوکاری بەرپرسان.
  • درووست کردنی پەیوەندی لە گەڵ بنکە و ئەنجومەنەکان و کەسایەتیەکانی دۆستی ژینگە و کەڵک وەرگرتن لە زانیارییەکانیان.
  • پڕوپاگەندە و فێرکاری بۆ پاک؛وخاوێنی و بەرگری کردن لە پیس کردنی سەیرانگاکان، دیمەنە سرووشتیەکان،کێوەکان و گۆلی زرێبار بە کەڵک وەرگرتن لە چالاکی و بەشداری خەڵک.
  • پڕوپاگەندە بۆ ئاشتی و هەڵنانی خەڵک بە پێکەوە ژیان لە گەڵ یەکترین و ژینگە و بەو باوەڕەی کە زەوی، ماڵی گشتی هەموومانە.
  • هەوڵدان لە ڕاستەڕێی گەشتیاری و ناساندنی شوێن گەلی گەشتیاری بە خەڵکی شوێنەکانی دیکەی وڵات.
  • پاراستنی بووم پێک گەلی جیاوازی ناوچە و دیمەنە سرووشتیەکان و شێوەژینگەلی پێ لە تیاچوون کە مەترسی تیاچوونیان لە سەرە.
  • بەڕێوەبردنی کۆڕ و سیمینار لە ڕاستەڕێ و چوارچێوەی ئامانجەکانی ئەنجومەن.

 

ئامانجەکان

  1. فێرکاری
  2. خستنەگەڕی گەڵاڵە گەلی هاوبەش لە گەڵ ئامانجەکانی ئەنجومەن بە ئامانج گەلی ژینگەپارێزی
  3. هاوکاری لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار و شۆراگەلی شار و دێهات لە چوارچێوەی ژینگەپارێزی.
  4. پڕووپاگەندە و فێرکاری لە ڕێگەی برووشوور، و فیلم گەلی بنوێن.
  5. پڕووپاگەندە لە ڕێگەی ڕەسانەگەلی گشتی( گۆڤار، ماڵپەڕ، ڕادیۆ، تەلەویزیۆن)

 

بووجە

بووجە و داهاتەکانی ئەنجومەن، بە پێی ئەساسنامە، لە ڕێگەی ماڤی ئەندامبوونی ساڵانەی ئەندامەکان، هاوکارییە حکومیەکان، ئێرائەی گەڵاڵە و کۆمەک گەلی خێرخوازانە سەرەڕای ماڤی ئەندامبوونی ئەندامەکان لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە دەدرێت.

 

بڵاوەبەرگی ڕەوشتی ئەنجومەنی سەوزی چیا

  • لە ڕووی ئاگایی و بە ئیختیاری تەواو ئەبم بە ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا
  • ئەساسنامەی ئەنجومەن بە تەواوی ئامانج و بەندەکانیەوە قەبووڵ دەکەم.
  • لە ناخمەوە باوەڕم بە چالاکی ژینگەپارێزییەوە هەیە و ئەو باوەڕەم هەیە کە ئەبێت گشت چەمەکانی ژینگە بپارێزرێت .
  • بە ئەندازەی ئاگایی خۆم لە چوارچێوەی پاراستن لە ژینگە تێئەکۆشم.
  • هەوڵ ئەدەم لە چوارچێوەی زۆرتر کردنی زانیاری بەرەی مرۆڤ کە بەدوور بێت لە بەرچاوگرتنی سنوورەکانی دەسکردی نێوان وڵاتەکان.
  • خۆم بە بەرپرسی ڕاپەڕاندنی کێشەگەلی ژینگە پارێزی ئەزانم و لە هەر کوێی ئەم دونیایە بێت ئەم بەرپرسیارەتیەم ئەپارێزم.
  • ئەنجومەنی سەوزی چیا بە ماڵی خۆم دادەنێم و لەگەڵ ئەندامەکانی وەکوو ئەندامانی خێزانم دەڕوانم.
  • ڕاچاو کردنی هێمنی و ئارامی بە هەستی بەرپرسیاریەتی لە بەڕێوەبردنی کارە تاکەکەسیەکان و کارە گشتییەکاندا.

لێدوانێک بنووسە

لێدوانەکان داخراون.