ڕاستە لەدەست دانی ئازیزانمان خەمێکی گەورە و گرانە، کارەساتێک کوردستانێک خەمبار ئەکات، بەڵام کاتێک ئەبینی لەوپەڕی خەمباری و تازییە باریدا، لەسوچێکی تری نیشتمانەکەتدا، ئاڵای سەوزت هەڵ ئەکرێت و درێژە بە ڕێگاکەت ئەدرێت، ئیتر کۆستەکەت لێ سووک ئەبێت، ئیتر دڵنیا ئەبیت ڕۆحی برا و هاوڕێ و هاوخەباتەکەت لە ناو خاکی پیرۆزی نیشتماندا ئوقرە ئەگرێت، ئەو کات ئەزانی ڕێگاکەت پیرۆزە و شانازی بە خۆت و ئامانجەکەتەوە ئەکەیت.
ڕۆژی ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ لە مەراسمێکی تایبەتدا یادی هەر سێ شەهیدی پاراستنی ژینگە و ژیان، شەهیدانی ئاویەری سنەی سەربەرز، بە چەن چالاکییەک بەرز ڕاگیرا و لە کۆتاییدا هەڵمەتی ناشتنی نەمام لە پارکی شار، لە لایەن دۆستانی شاخەوانی و ژینگە پارێزی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە چوو کە نیشانەی هاو خەمی و هاودڵی ئێوەی ئازیزە. ئەنجومەنی سەوزی چیا سپاسی هەنگاوە پیرۆزەکەتان ئەکات و ئەم هاوسۆزییە بەرز دەنرخێنێت و هیوا خوازە لە بۆنە و پرسە ژینگەیی و نەتەوەیەکاندا هەموو بەشەکانی کوردستان یەکڕیز و یەکدەنگ بن.
نیشتمان ئاوەدان و سەربەرز.
لێدوانێک بنووسە