بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئاویەر له قەڵادزێی باشووری کوردستان
پەیامی ڕێکخراوی سەوزی چیا بە بۆنەی شەهید بوونی سوورخەڵاتانی ئاویەری نیشتمان
ژمارەی شەهیدانی ئاویەری سەربەرز گەیشته ٣ کەس
پەیامی ڕێکخراوی سەوزی چیا بەبۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێ حەمیدی مورادی
خاکی پیرۆزی نیشتمان، ڕۆڵەیەکی ئازا و ژینگەپارێزی خۆی له ئامێز گرت
کەم بونەوەی ئاوی زرێبار و وشک بوونی بەشێک لە زرێبار
ئازاد کردنی سێ کەو لە لایەن گەنجێکی ئەم وڵاتەوە و سووتاندنی قەفەسەکان
بەیانییەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان سەبارەت بە گیان لەدەسدانی خاتوو شلێر ڕەسووڵی و حیماسەی پڕشکۆی خەڵکی مەریوان لە 17ی خەرمانانی 1401ی ک.هـ دا.
بە ناوی مەزنیەزدانی دڵاوای دڵانوان باوەشی دایکی نیشتمان بەتەنیا حەمیدی تیانییە! یەڪ ڪەم و دوو خەم سێ خاترجەمەن تەڵمیتێڪ لە سەر ڕێچڪەی شەرەف لە وارگەی سوورخەڵاتان. لە ئاسووی سووری چیاسەرڪەشەکانی زاگرۆسەوە، بە گزینگی هەتاوی سوڵتان سیراجەددین و پەلڪــــەی ڪـــەزییەی چەرموی خاتوونشیشەڕێ، بەرەو دامانی بەسەوزنەخشاوی ئاویەر ڕازاوەتەوە. ئامان دەسەداوێنتان ئەو تەڵمــــــــــیتە مەلەخشێنن! مەیبزوێنن! زامەڪانیان پەترۆی نەبەستۇوە. […]
ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە ئەبات: “چوارەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە”. کات: پێنجشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠١، کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ. شوێن: گۆڕستانی داسەیران، گڵکۆی شەهیدان.
«نا بۆ هەر جۆرە توندوتیژییەک و بەڵێ بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکتری قەبووڵکردن» هاونیشتمانیانی ئازیز! هەروەک ئاگادارن ئێمەی نەتەوەی کورد بە درێژایی تەمەنی خۆمان لە جوغرافیایەکدا ژیاوین کە فرەڕەنگیی فیکری و فرەزاراوەیی و فرەئایینی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە هەوێن و بەشێک بووە لە فەرهەنگ و تایبەتمەندیی نەتەوەییمان و تاکوو ئێستایشی لەگەڵ بێت کوردبوون و چارەنووسی هاوبەش […]
ئەویندارانی ڕێگا و ڕێبازی ئەندیشەی سەوز! عاشقانی ژیان و ژینگە! بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی کارەساتی ناخهەژێنی ۳ی خەرمانان، ڕۆژی شەهیدانی ژینگە، ڕایدەگەیەنین: “هەرکەس و هەر لایەنێک ئەگەر وتار، پەیام، هەڵبەست، بیرەوەری، باسێکی ژینگەیی پێوەندیدار و …، تایبەت بە یادکردنەوەی چوارەمین ساڵیادی ئەم بۆنە گرینگەی هەیە، تکایە تا ڕۆژی چوارشەممە ۲ی خەرمانانی ۱۴۰۱ ، کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی […]
پەیاموو پاڵپەشتی ڕێکوزیایە مەدەنیەکاو مەریوانی پەی دیدگاو ئەنجۆمەنوو سەوزوو چیای ✅ پەی هاگاداری گردٚی هەر پاسەکە هاگادارێنمێ ئەنجۆمەنوو سەوزوو چیای به وەڵاو کەردٚەو ئاگاداریێوی پەی گردوو خەڵکی، دماو ئاشکرا کەردەٚو ناڕەزایەتی وەرانوەروو وەرپەرسا و دەسەڵاتدارا و دام و دەزگا پەیوەنیدارەکاو مەریوانی و کاربەدەساو ژیوگا و سروشتی، پەیلوایو وێش پەی بەشداری نەکەردٚەی جە ئەوەکوشنای ئایروو دارسان […]
پەیامی پاڵپشتی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی مەریوان بۆ هەڵویستی ئەنجومەنی سەوزی چیا ✅ بۆ ڕای گشتی… هەر وەک ئاگادارن ئەنجومەنی سەوزی چیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندەنێک بۆ ڕای گشتی، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی لە هەمبەر بەرپرسان و دەسەڵاتداران و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی مەریوان و کاربەدەستانی ژینگە و سروشت، هەڵوێستی خۆی بۆ بەشداری نەکردن لە کۆژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان […]
با باوەشی شاخەکانی شاهۆ و داوێنی ڕووبارەکەی سیروان لەگەل ڕۆحی پاک و قەڵافەتی تێکۆشەری ئەم ڕۆڵە بەئەمەگەی نیشتمان پەیمان تازە بکەنەوە کە خزمەتی خاک و ژین و ژیوارگەی وڵات تەنیا لە پەنجەی مرۆڤە دەربەستەکان نامۆیی ناکات! بە داخ و پەژارەیەکی فراوانەوە بۆ کۆچی دوایی ژینگەپارێزی تێکۆشەر و ماندوویینەناس “کاک ئەمیر حاتەمی” خۆمان بە خەمبار و […]
چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەران و چاودێر لەبۆ دوو ساڵی داهاتوو لە ڕۆژی چوارشەممە ۱۴۰۰/٦/۱۰ لە ناوەدەرگای کۆگای فەرهەنگی هونەریی ئیرشاد ئیسلامیی شاری مەریوان بە سەرکەوتوویی دوایی هات. بەبۆنەی دۆخی سووری پەتای کورۆنا لە شاری مەریواندا، هەڵبژاردنی ئەم جارە ئێجگار لە جارانی دیکە جیاوازتر لە جاران بەڕێوە برا. لە بەر […]
بەناوی مەزن یەزدانی دڵاوای دڵانوان ژینگەپارێزان، هۆگرانی سروشت و ئاشقانی ژینگە و ژیان ئەمڕۆ 28ی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بوو کە بڕیاری مێژینەی پۆلێ لە لاوانی بە هەستی ئەوکاتەی ناوچەی مەریوان، دەست لەناو دەست دەنێن و ئەنجومەنێکی ژینگەپارێزی بۆ خزمەت بە ژینگە و ژیان دادەمەزرێنن کە ئەمڕۆ […]
بە ناوی خوا 🔷 ڕوونکردنەوەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لە سەر توندووتیژییەکانی ئەم دواییه ی شارەکەمان. 🔹خەڵکی بەڕێز و بە ئەمەگی مەریوان ،هەروەها کە ئاگادارن،لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەن کردەیەکی توندووتیژ لە شارەکەماندا ڕوویدا کە بوو بە هۆی شڵەژان و بریندارکردنی هەستی خەڵک و نیگەرانی ڕای گشتی. ئەم کردەوە ناشیرینانە کە بوو بە هۆکاری دڵەڕاوکێ و تێک […]
به ناوی بەرزە ناوی دڵاوای دڵانوان بە کام وشە، کام ڕەستە و کام قەڵەم ئەم زامە تازە بنووسینەوە. زامی ڕێگایەک ئەیویست هاوار بێ. زامی ڕێگا و کارەسات. ڕێگایش چیتر ئەم زامە هەڵناگرێ، حەز ناکا جادە بێت و لە کوردستان بژی، حەز ناکا ڕێگا بێت و ڕێ بگرێت. هەواڵی وەرگەڕانی کاروانی پڕ هەڵوێست لە شاخەوانانی چیا […]