پ
پ

با باوەشی شاخەکانی شاهۆ و داوێنی ڕووبارەکەی سیروان لەگەل ڕۆحی پاک و قەڵافەتی تێکۆشەری ئەم ڕۆڵە بەئەمەگەی نیشتمان پەیمان تازە بکەنەوە کە خزمەتی خاک و ژین و ژیوارگەی وڵات تەنیا لە پەنجەی مرۆڤە دەربەستەکان نامۆیی ناکات!

بە داخ و پەژارەیەکی فراوانەوە بۆ کۆچی دوایی ژینگەپارێزی تێکۆشەر و ماندوویی‌نەناس “کاک ئەمیر حاتەمی” خۆمان بە خەمبار و تازیەباری ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ئەزانین و سەرەخۆشی لە هەموو ژینگە پارێزانی کوردستان و بە تایبەت هاوڕێیانی ژیوای پاوە و بنەماڵەی کاک ئەمیر حاتەمی ئەکەین.
هیوای چاک‌بوونەوەی هەرچی زووتری دوو هاوڕێی دیکەی ژینگە پارێزی ژیوای.

 

5ی ڕەزبەری 2721ی کوردی
ئەنجومەنی سەوزی چیا

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.