پ
پ

ئەویندارانی ڕێگا و ڕێبازی ئەندیشەی سەوز!
عاشقانی ژیان و ژینگە!

بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی کارەساتی ناخ‌هەژێنی ۳ی خەرمانان، ڕۆژی شەهیدانی ژینگە، ڕایدەگەیەنین:

“هەرکەس و هەر لایەنێک ئەگەر وتار، پەیام، هەڵبەست، بیرەوەری، باسێکی ژینگەیی پێوەندیدار و …، تایبەت بە یادکردنەوەی چوارەمین ساڵیادی ئەم بۆنە گرینگەی هەیە، تکایە تا ڕۆژی چوارشەممە ۲ی خەرمانانی ۱۴۰۱ ، کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی بە ژمارە واتساپی 09187765338 بینێرن بۆ “لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی چوارەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە”.

شیاوی ئاماژەیە لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێ‌وڕەسم هیچ بەرهەمێک بۆ خۆیندنەوە و پێشکەش‌کردن وەر ناگیرێت.

 

بە سپاسەوە

لێژنەی بەڕێوەبردنی چوارەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.