چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە چوو.
02 ئه‌یلول 2021 - 18:47
ناسنامە : 3267
سەردان 312
پ
پ

 

چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ دەست‌نیشانکردنی بەڕێوەبەران و چاودێر لەبۆ دوو ساڵی داهاتوو لە ڕۆژی چوارشەممە ۱۴۰۰/٦/۱۰ لە ناوەدەرگای کۆگای فەرهەنگی هونەریی ئیرشاد ئیسلامیی شاری مەریوان بە سەرکەوتوویی دوایی هات. بەبۆنەی دۆخی سووری پەتای کورۆنا لە شاری مەریواندا، هەڵبژاردنی ئەم جارە ئێجگار لە جارانی دیکە جیاوازتر لە جاران بەڕێوە برا. لە بەر ڕاچاوکردنی پڕۆتۆکۆلگەلی تەندروستی، هەڵبژاردن لە واڵایی و دەرووگەی کۆگای فەرهەنگی‌دا بەڕێوە چوو.
هەڵبژاردن دوای دەست‌نیشان‌کردنی کۆڕی سەرۆکایەتی و چاودێر، بە هەبوونی ڕاپشکێنەر و نوێنەری فەرماندار، ڕێک لە کاتژمێری ۱٦/۳۰ دەستی پێکرا. ئەندامەکان دوای تێخستنی بەرگی ڕای خۆیان بۆ ناو سندووق؛ لەبەر خۆپارێزی لە دۆخی کورۆنایی‌دا، شوێنەکەیان بە خێرایی بەجێ‌ ئەهێشت. سەردوایی لە کاتژمێری ۱۹ لە کۆی ۲۵۰ کەسی خاوەنڕا و ۱۷۰ ڕای وەرگیراو، ئەندامانی خوارەوە بە پێی ئاستی ڕاکانیان بە ناوی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتی و چاودێر هەڵبژێردران:
۱-موحەممەدناجی کانی‌سانانی ١۴۴
۲-شێرکۆ پەرتەوی ۱۳۸
۳-فەرهاد مەولوودی ۹۰
۴-ئەسعەد مەردۆخی ۸۹
۵-لوقمان کۆنەپۆشی ۸۵
ئەندامانی جێگرەوە:
٦-ئومێد شاداب ۸۰
۷-جەلال پزشک ٦۱
چاودێر:
۸-محەمەد ساڵحی٧۴
جێگرەوە:
موعید ( ئەحمەد) خورەند.

جێگای تێڕامانە کە دوژمنانی سروشت و ناحەزانی ئەم خاکە هاوکات لەگەل زەمانی بەڕێوەچوونی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی چیا له ١٠ شوێنی جیاوازدا ئاگریان بەردایە دارستانەکان تاکوو دژبەڕێتیی خۆیان بە سروشت و بە لەناوبردنی ژینگە، لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیایشدا کایە شێوێنی و تەگەرەخستن بکەن بەڵام ئەندامانێ ڕزگاریدەری چیا، لێهاتووتر لە هەموو کاتەکان بە گژی شەڕەنگێزان و خاپوورکەرانی ژیان‌دا چوونەوە هەرچەند زیاتر لە ۵۰ کەس لە ئەندامانی خودانڕای ئەنجومەنی چیا بە هۆی پەرژاندن بە دامرکاندنی ئاگری دارستانەکانەوە ( ئەگەرچی پێیان خۆش بوو کە بەشداری هەڵبژاردن بوونایەت) نەیانتوانی لە ڕێ‌وڕەسمی هەڵبژاردندا بەشدار بن.

10ی خەرمانانی 2721ی کوردی

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.