لقه هاوڕه‌گه‌زو دابڕاوه‌که‌ی من،
ئاسمانی تۆ، چ ره‌نگه ئه‌مڕۆ؟
ساماڵه هه‌وا،
یانه هێشتا، خه‌مباره وەک تۆ؟
“هووشه‌نگ ئبتهاج . سایه”
پیاوێکی 40 ساڵه، کارمه‌ندێکی ساده‌ی بانک، وه‌کو هه‌موو کارمه‌نده‌کانی دیکه، وه‌کو گشت مرۆڤه‌کانیتر، ئه‌وانه‌ی وا هه‌موو رۆژێ له کۆڵان و شه‌قام و سوپێرمارکێته‌کاندا ئه‌یانبینین. ته‌نیا جیاوازی ئه‌و، ملکه‌چ نه‌بوون بۆ ژیانی ئاسایی و خۆ به به‌رپرس زانین له هه‌مبه‌ر “ژینگه” دایه. ئه‌و وه‌ک پارێزەرێکی قاره‌مان، ئه‌یه‌وێ به‌ر به دزه‌ی دژمن، بۆ ناو سنوری وڵاته‌که‌ی بگر‌ێت، ئه‌و؛ وێنه‌ی شاخه‌وانێکی کۆڵنه‌ده‌ر، ته‌نیا بیر له لوتکه‌ی چیا سه‌رکه‌شه‌کان ئه‌کاته‌وه.
ئه‌و کارمه‌نده ساده‌ی بانکه، ماوه‌ی پێنج ساڵ هه‌موو جارێ پاش ده‌وامه‌که‌ی و له یه‌که‌مین ده‌رفه‌تدا، له “ئیلام”ه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شاری “ئه‌یوان”و چه‌ند نه‌مامێک ده‌سێنێ و به‌ره‌و “دێهلوران” به‌ڕی ده‌که‌وێ و به‌و په‌ڕی شاره‌زاییه‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ی به‌ر به هێرشی ته‌پ و تۆزی بیابانه‌کانی ئێراق و عه‌ره‌بستان و… بگر‌ێت، نه‌مامه‌که‌ی له شوێنی مه‌به‌ستدا دادەنێت. ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه سه‌وزبیره لەو ماوەیەدا په‌نجاهه‌زار(50000) نه‌مامی دانیاوه‌و حه‌ماسه‌یه‌کی خولقاندوه، که‌س نه‌یکردوه‌و نه‌یبیستوه.
ئه‌م مرۆڤه سه‌وز و راسته‌قینه، که‌سێک نیه جگه له “کاک مێهدی نه‌زه‌ری”؛ که خه‌ڵکی ئاوایی “بێشه‌دراز”ی سه‌ر به شاری “دێهلوران”ه. که‌س بڕوای نه‌ده‌کرد رۆژێ له رۆژان ئه‌و به تاقی ته‌نیا بتوانێ دارستانێکی دوو هێکتاری به پنجاهه‌زار(50000) دره‌خته‌وه بخولقێنێ.
دیاره ئه‌و هه‌ر له منداڵی و مێرمنداڵیه‌وه هۆگری سروشت و ژینگه بووه. به‌ڵام خۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هێشتا، “ژینگه” وه‌کو ئێستا شپرز نه‌ببوو، وای لێ نه‌هاتبوو له سه‌ر جاده‌کانه‌وه تفه‌نگ بگرنه که‌ڵه‌کێویه‌کان، هێشتا په‌له‌وه‌ره رۆح سوک و ره‌نگین باڵه‌کان له شارودێ نه‌تۆرابون، هێشتا هێرشی خنکێنه‌ری ته‌پوتۆز وه‌کو چه‌ترێکی ره‌ش ئاسمانی شاره‌سنووریه‌کانی دانه‌گرتبو، هێشتا ژیان و ژینگه ملکه‌چی ژینی به‌ناو مۆدێڕن نه‌ببو، هێشتا…
به‌ڵام به‌ڕاستی له ئاوه‌ها بارودۆخێکدا، گه‌ڕانه‌وه بۆ داوێنی سروشت، وه‌کوو چیرۆکی ماسیگره پیره کوبایه‌که‌ی”ئیرنست همینگۆی” لێهاتوه که به تاقی ته‌نیا خۆی دایه ده‌م شه‌پۆله ترسناکه‌کانه‌وه. به‌و جیاوازیه‌وه، ئه‌م چنگاوشی سروشت نه‌بوو بۆ گرتنی ماسیه‌کی گه‌وره، به‌ڵکوو بوو به هاوڕێی سروشت بۆ رزگار کردن ژیانی هاووڵاتیانی و له ئامێز گرتنی جوانیه‌کانی ژینگه.
خۆی له وڵامی پرسیارێکدا وتویه‌تی:”کاتێ زانیم که ته‌پووتۆز، مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵک، بێ ماتل بوون زانیاریه‌کی زۆرم له باره‌ی ئه‌و دیارده ناحه‌زه‌وه به‌ده‌ست هێناو تێگه‌یشتم که هۆی ئه‌م گرفته گه‌وه‌ره نه‌مانی دارستان و داروده‌وه‌نه. ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی به‌که‌ڵک و جێی متمانه دانیانی دره‌خت بوو. بۆیه ده‌س به‌کار بووم و له زستانی ساڵی 88وه بێ پشوو خه‌ریک نه‌مام نیانم و تا هه‌نووکه په‌نجا هه‌زار نه‌مامم داناوه.” (1392)
“کاک مێهدی نه‌زه‌ری”؛ به‌م نواندنه مزنه‌وه، له‌خۆبایی نه‌بوه. ئه‌و به‌و بیرۆکه سه‌رسام هێنه‌ره و ئیراده پۆڵاینه‌ی، به پۆشینی جلوبه‌رگێکی ساکار و زمانێکی شیرین، که ناسنامه‌ی کورد بوونی ده‌نوێنێ، هێمای یه‌کێ له به‌نرخترین شارۆمه‌نده‌کانی نیشتمانه. کاک مێهدی به تاقی ته‌نیا، وه‌ک قاره‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یی، بیرۆکه‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌و دژواری هێناوه‌ته کرده‌وه که بیر و زه‌ینی مرۆڤ به هه‌ڵه ده‌بات، که چۆن پیاوێکی دابڕاو و ته‌نیا، پرۆژه‌یه‌کی ئاوا نامه‌یسه‌ری به ئاکام گه‌یاندوه.
ئەو قارەمانە کاتێ بڕیاریدا که پرۆژه‌که‌ی ده‌ست پێ‌بکات، هیچکه‌س، نه به‌رپرسێک و نه خه‌ڵکانیتر، ئه‌ویان به هه‌ند نه‌گرت. بۆیه چاوی له ده‌ستی که‌س نه‌بوو که هاوکاری بکات و یارمه‌تی ماڵی و فه‌نی بدات. به‌ڵام باشتره سه‌رسام نه‌بین؛ چونکه ئه‌و خۆی ئێژێ:” من په‌روه‌رده‌ی کولتوورێکم که له‌ودا، بڕینی لقی دارێک وه‌ک شکانی باڵی فریشته‌کانی خوا وایه. به رای من هه‌ر که‌سێ درختێ بکوژێ، ئه‌بێ خۆی به بکوژی مرۆڤێ بزانێ. بڕوا بکه‌ن؛ که‌سێ که درختێ ئازار ده‌دات، مرۆڤه‌کانی ئازار داوه.”
“کاک مێهدی”، جیا له چاندنی ئه‌و هه‌موو دره‌خته، ئه‌رکی پاراستنیشی وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرتوه‌و به‌رهه‌ڵستی چه‌ندین چه‌ته و قاچاخچی بوه‌ته‌وه و ناچار بوه‌وه پاسه‌وان به‌کرێ بگرێ بۆ به‌فیڕۆ نه‌چوونی زه‌حمه‌ته‌که‌ی. ئه‌و هه‌روه‌ها ماشێنی
لێدوانێک بنووسە