بە پێی ئاگاداربوون لە واڵایی کار و بەربڵاویی چالاکییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ڕا و بۆچوونی گشتی بەرانبەر بە ئەم ڕێکخراوەیە کە بە تێڕوانین و وردبینییەوە سەرەنجی ئەدرێتێ؛ کەوابوو بۆ ئاگاداریی هەمووان، لێبڕاوانە ڕایئەگەیەنین کە:
١. تەنیا حەسابی باوەڕپێکراو و دڵنیا بۆ تێکردنی هەرشێوە یارمەتییەکی ماڵی و بەڕێکردنی پڕۆژە و فرمانگەلی پێوەندیداری ئەنجومەنی سەوزی چیا، حەسابیدراویی ناسراو و دەربڕکراوی چیا جێگای پەرمینەوەیە. جا بۆیە لە تێکردنی هەر جۆرە پارەیەک بۆ حەسابیدراویی کەسان یا پێدانی پوڵیدەستی بە حەسابیدراویی، خودی کەس، یا لایەنێک بێجگە لە مەکۆی جێگەیبڕوای ئەنجومەن، بەئێجگاری و لێبڕاوانە خۆتان ڕابگرن.
۲. هەموو کار و چالاکیگەل و فرمانەکانی چیا لە وێبسایت و تۆڕگەلی کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندراوەکانی چیاوۆ بڵاوەئەکات، ئەگەر ئا بەم پێیە نەبوو، ئەوا هەر شێوە خواست و فرمانێک کە لە لایەن تاک و لایەن(بگرە لە ئەندامان و دیکەی کەسگەلێک کە سەبارەتی خۆیان لە چیا ئەدەن) پێوەندییان بە چیاوۆ نییە و بەرهەموداهاتی ڕوو لە هەر دوو لای پێشهاتەکە ئەکات.
۳. تێکڕای: بۆنووسەکان، نامەکان، وەربەرگەکان و … کە لێنووسی سەربەرگی ناسراوی ئەنجومەنی سەوزی چیا، ژمارەنامە و تایبەتمەندییەکانی “چیا”ی هەیە، جێگای بڕوا و پیاپەرمینن. بۆ پشتڕاستکردنی ئەم مەبەستە، ئەبێ لەگەل ژمارەتەلەفونی ئەنجومەنی سەوزی چیا پێوەندی بگیرێت.
۴. ئەگەر کەسانێک بیانەوێت سەبارەت و ئەندامیەتی خۆیان لە چیا بدەن ئەوا بۆ متمانە با لەگەل ژمارە تەلەفونی ناسراوی چیا فرمانەکە بەدواچوونی بۆ بکرێت.
لێدوانێک بنووسە