ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 26ی ڕەشەمەی 1397 ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە ئەندامان و شاخەوانانی گرووپی شاخەوانی چلچەمەی شاری سنە بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا لە لایەن نوێنەری ئەنجومەنی سەوزی چیا، پەیامی ڕێزداری و ئەمەگناسی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، پێشکەش بە ئەندامانی ئەو گرووپە کرا.
شایانی باسە کە ئەم گرووپە چەند ساڵە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کۆمەڵێک بەرنامەی چڕوپڕ و تۆکمەی شاخەوانی لە کەژ و کوێستانەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستاندا، هەردەم لە بوارەکانی ژینگە پارێزی، فەرهەنگی، پارێزگاری لە مافی منداڵان، خزمەتگوزاری بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان و هتد.. چالاکیی بەرچاویان بووە و بەم بۆنەوە ئەنجومەنی سەوزی چیا وەکوو وەفا و ڕێزدارییەک بەرانبەر بەو هەوڵ و تێکۆشانانە، وەکوو ڕێزێک، ڕێزنامەیەکی پێشکەش بەو گرووپە و ئەندامانی بەڕێزیان کرد.
لێدوانێک بنووسە