بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵمان پێگەیشت کە مرۆڤێکی خۆنەویست و بە بەزەیی خەڵکی شارۆچکەی ئارمردەی بانە، بە ناوی کاک “عەبدولواحید قادری“، لە کاتی ڕزگار کردنی گیانی پشیلەیێکی بێزمان کە لەسەر تڕانزی کارەبای ئارمردە گیری کردبوو، بە هۆی گرتنی کارەباوە گیانی ئازیزی لە دەست دا و چوە ریزی شەهیدانی سەوزەوە.
هەر بەو بۆنەوە لە لایەن هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیاوە، پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی ئارمردە بە گشتی و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک “عەبدولواحید قاردی” بە تایبەت و هەموو ژینگەپارێزان ئەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان ئەزانین.
یادی بەرز و بەڕێز بێت.
ئەنجومەنی سەوزی چیا
خاکەلێوەی 2719ی کوردی
لێدوانێک بنووسە