لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئاگادار کردنەوەی خەڵکی ئاواییەکانی دەور و بەری مەریوان لە هەلوومەرجی قەیراناویی دارستانەکانی ناوچە و زاگرۆس ئەمڕۆ هەینی ۳۰/۹/۹۷ ئەنجومەنی سەوزی چیا لە شەش گرووپی فێرکاری بۆ ناوچەی سەرشیو لە ئاواییەکانی گلە، گومارەلەنگ ، دووپلوورە، گێڵی کەران، قامیشڵە، وشکەڵان، ڕۆیشتن و لە سەر وەزعیەتی قەیران ئاویی دارستانەکانی زاگرۆس، قەڵاچۆکردن، خەڵووز گرتن، قاچاخی دار، گۆڕینی دارستانەکان بۆ باخی تایبەتی، لە چوارچێوەی فێرکاری وفەرهەنگی پاراستنی ژینگە لە گەڵ خەڵک ئەو ناوچەیە وتوووێژیان کرد.
لێدوانێک بنووسە