هاوارێ لە ڕەنگی دار بەڕووەکانی زاگرۆس
01 تشرینی یه‌كه‌م 2019 - 7:50
ناسنامە : 1479
سەردان 149
پ
پ

ئەمە تەنیا هاواری مرۆڤێک نییە، ئەمە دەنگی گەردوونە، دەنگی ژیانە، دەنگی ژیانەوەیه، ئەمە هاوار و شینی مێژووی ڕسکانی داربەڕووە سووەتاوەکانە، ئەمە دەنگی پشووسواری چرۆ پشکووتاوە سەوزەکانی لێڕەوارە چڕەکانە، ئەمە هەناسە هەڵکێشانی سمۆرەیەکی دیل کراوە، وا بە گڕ و بە تینەوە دەنگ هەڵدێنێ، بچنە هانای دارەسووتاوەکانی نیشتمانم، گوێ ڕابگرن بۆ ئازاری دیل کراوی سمۆرەیەکی بێ هانا، من وێڵ بکەن، خەڵفە سەوزە بەرزەکانی دارستانی دەوەنەکان ڕزگار بکەن، بچن بە گژ گژی گڕدا و نیشتمانمان بڕسکێنن.
ئەمە هاواری نێعەمەت ڕەحمانی_یە، ئەو ڕۆڵە قارەمانەی کە هاواری ئێشی ئەژنۆی، تێکەڵ ببوو بە ناو گڕ و هاواری کپ کراوی دارستان و دەنگ بۆ ژیانەوە هەڵدێنێت و مێژووی شەرمەزاری هەنگاوە سەوزەکانی کرد.

 

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.