
دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە، دووی ڕێبەندان بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن و بە ئامانجی ناسینی زیاتری ئەم دوو زیستە پڕ بایەخە، دانیشتنێکی زانستی لە دەفتەری ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوەچوو.
لە بەشی یەکەم بەڕێز ئارمان کەمانگەر له دەرچووانی زانکۆ و پسپۆڕی ئەم بەشە هەندێ بابەتی لەمەڕ پەیوەندی بە بارودۆخی بووکەکانیلە و جۆرە بوونەوەرەکانی دیکەی لە جوگرافیای ئێراندا پێشکەش کرد. هەروەها بە باسکردنی کێشە گشتییەکان لە پەیوەندیی لەگەڵ ژیانی بووکەکانیلەکان وەکوو پیسبوون، کاولکاری شوێنە ژینی بوونەوەران، گۆڕانکارییەکانی کەشناسی و هتدد یان باس کرد که بە دەربڕینی بۆچوون لە لایەن ئامادەبوانەوە بەشی یەکەم کۆتایی هات.
لە بەشی دووهەم بەڕێز باربۆد سەفایی لە ناوەندی خشۆکناسانی پارس، وێڕای ڕاڤەی واتای جیهانی لە پەیوەندیی لەگەڵ پاراستنی ئەو جۆرانەی کە مەترسیی لە ناوچوونیان لەسەرە، ئاکامی تەجروبەکانی خۆی لەمەڕ بەڕێوەبەریی شوێنەژینی بووکەکانیلەکان” خستە بەرباس. لە ئاکامدا کێشە تایبەتەکانی بووکەکانیلە خرایە بەرباس کە لە گرینگترینی ئەمانە لە ناوچەکەدا دەتوانین بە بابەتی گۆڕان و قەڵاچۆکردنی شوێنەژینە سروشتییەکان لە ڕێگای گواستنەوەی سەرچاوەکانی ئاویی ئاماژە کەین کە بەردەوامیی ئەم جۆرە بوونەوەرەی بەرەو ڕووی مەترسییەکی جیددی کردوەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە بووکەکانیلە لە جۆرەکانی ئەندمیکی ناوچە دێتە ئەژمار. بەو واتایەی کە لە سەرانسەری جیهاندا تەنیا لەم ناوچەیەدا دەست دەکەوێت. هەروەها بەو هۆکارانەی کە ناوبرا لە مەترسیی لەناوچووندایە کە ئەم هیوایە هەیە کە بە ئەنجامدانی کارە عەمەڵییەکان لەمەڕ پاراستنی شوێنەژینەکانی ئەم جۆرە بەنرخە، مەترسییەکانی سەر ڕێگای کەم بێتەوە.
لێدوانێک بنووسە