بوومەلەرزە لە ناوچەی خۆرئاوای‌سەرووی ورمێ
27 شوبات 2020 - 14:35
ناسنامە : 1775
سەردان 119
پ
پ

خەڵکی بەئەمەگ و فریادڕەسی نیشتمان!
بە بۆنەی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچەی خۆرئاوای‌سەرووی ورمێ، کە لەم دۆخە زستانی و سەرماوسۆڵەدا، بۇوە بە هۆی ماڵوێرانی و خەساری فراوانی ماڵی لەو دەڤەرە؛ ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەیەوێت هەرەوەز و یارمەتیگەلی خێرخوازانە بگەیەنێت بە خەڵکی لێقەوماوی ناوچەی قوتوور و خۆی. جا لە بەر هۆکاری ڕێ‌وشوێنی تەندروستی لە بەخشینی کەل‌وپەل و شت‌ومەک خۆ ببوێرن.
هەر بەم بۆنە تەنگانەوە لە خەڵکی بەسۆز و مرۆڤدۆستی وڵات داوا ئەکەین گۆمەکگەلی پارەیی خۆیان ڕەوانە بکەن بۆ ژمارە پارەدانی:

6037 9979 5011 9702
ناوەندی خێرخوازیی سۆڵان

ئەم ناوەندە جێی متمانەی ئەنجومەنی سەوزی چیایە.

جێی ئاماژەیە کە لە بارودۆخی پاراستنی هەمەچەشنەی گشتی لە بەرانبەر ڤایرۆسێ کۆرۆنا و بە پێی یارمەتیی هەمە لایەنە، ئەم ئەنجومەنە هیچ کەمپەینێکی نییە و تەنیا یارمەتییە ماڵییەکان وەردەگرێت.

ئەنجومەنی سەوزی چیا

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.