پەنێلی گۆڕانی ناوچەیی
26 كانونی یه‌كه‌م 2019 - 21:07
ناسنامە : 1817
سەردان 285
پ
پ

دوو کۆڕی زانستی لەسەر گۆڕانی ناوچەیی لە دەفتەری ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوەچوو.

لە دوو حەفتەی یەک لە دوای یەک و لە ڕۆژەکانی سێشەممە 26ی سەرماوەز و چوارشەمە 4ی بەفرانبار، دوو دانیشتنی زانستی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ژێر ناوی ئاشنایی زیاتر لەگەڵ گۆڕانی ناوچەییەکان و بەربەستەکانی سەر ڕێگە بەڕێوەچوو.

وتاربێژانی ئەم دانیشتنە بەڕێزان موحەمەد ناجی کانی‌سانانی و فەرهاد مەلوودی بوون کە هەریەک لەوان لە دانیشتنێکی جیادا و بە ڕاڤەی بنەما تیۆریکەکان ئەم بابەتەیان وەکوو هۆکارەکان و چۆنیەتیی گۆڕانی ناوچەییەکان، لە مێژووی دروست‌بوونی ئەم بابەتەوە تا داهاتووی مرۆڤ و زەوییان شرۆڤە کرد. لەم کۆبوونەوانەدا هەروەها بۆچوونە جیاوازەکانی ڕۆژی دونیایان ئاماژە پێدا و خستیانە ژێر ڕەخنە و لێکدانەوەیەوە.
ئەم دوو دانیشتنە لە زنجیرە پۆلەکانی بنەمای تیۆریی ژینگەپارێزی بوو کە جەخت دەخەنە سەر بەربەستەکانی داهاتووی مرۆڤ لە ڕەهەندی جیهانی و ناوچەیی کە بە پێی بابەت و هەستیاریی دوو ڕەهەندی تایبەتی بۆ ئەندامانی ئەنجومەن-و خەڵک، لە دەستەی فێرکاریی چیادا بەڕێوە دەچن.
گۆڕانی ناوچەیی لەم دواییانەدا گرینگترین بابەتەکانی مرۆڤە کە ڕەوتەکان، کۆبوونەوەکان و دانیشتنی زۆری تایبەت کردووە بە خۆیەوە و ئەنجومەنی سەوزی چیا بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی زۆری بابەتەکانی پەیوەندیدار بەوە، هیواداری دۆزینەوەی چارەسەرێکی جیهانییە.

 

 

فایلی دەنگی کۆری یەکەم پەنێلی گۆڕانی ناوچەیی

 

فایلی دەنگی کۆری دووهەم پەنێلی گۆڕانی ناوچەیی

 

 

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.