کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا
ئەوانەی پێیان وابوو بە شەهیدبوونی هاوڕێیانمان چەرخی پاراستنی ژینگە لە سووڕدان ئەکەوێت، با بزانن کە چۆن جووڵەی پاڕێزەران کەروێشکە ئەکات و ڕێگای ژینگەپارێزی چەن گەش و پڕ خورۆشە! لە دوای سێی خەرمانانی ۱۳۹۷، جووڵانەوی چیا نەک نەوەستا، بەڵکوو بە ورەیەکی قایمتر و ڕووبەرێکی فراوانترەوە ئەرکەکانی بە جێ ئەهێنێت.
کومیتەی فێرکاری
- بەرزڕاگرتنی یاد و بیری شەهیدان، بە دروستکردنی وێنە و پێلاکارد بۆ قوتابخانە و گەڕەکەکانی شاری مەریوان.
- دروستکردنی (برووشور) و (تراکت) و خاڵە فێرکارییەکان لە بابەتی ژینگەپارێزی؛ بۆ وێنە کەمکردنەوەی کەڵکوەرگرتن لە خەڵووز و بڵاوکردنەوەیان لە شوێنە گشتییەکان.
- بەڕێوەبردنی بەردەوام و حەفتانەی دانیشتنی ئەندامانی کومیتەی فێرکاری و ناونووسینی ئەندامانی نوێ و لاوان و فێرکاری و ڕاهێنانیان بۆ فێرکردنی کەسانی دیکە.
- دروستکردنی تیزێری فێرکاری پێنج خولەکی لەسەر سودی دارستانەکان و مەترسی ئاگرکەوتنەوە و خەڵووزکردن.
- ئامادە بوون لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان، بە مەبەستی فێرکاریی خەڵک و باسکردنی سوودەکانی سروشت و مەترسییەکانی بڕین و نەهێشتنی دارستان.
- هاوکاری لەگەل ئەنجومەنە خەڵکییەکانی دیکە وەکوو، ئەنجومەنی ژیانی نوێ، دەفتەری ئاسانکاری و بنکەی کۆمەڵایەتی تلووع.
- بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەل دەفتەری ئاسانکاری گەڕەکەکانی چوارباخ، لەیلاخی و تەکیە و دروستکردنی برووشور و تراکێتی فێرکاری ژینگەیی بۆیان.
- فێرکاریی منداڵانی گەڕەکانی چوارباخ، لەیلاخی و تەوحید، لە پۆلی هاوینەی قورئان خوێندن لە مزگەوتی چوارباخ، لەسەر زبڵ و تەندروستیی دەوروبەر.
- فێرکاری ژینگەپارێزی بۆ منداڵانی پۆلی هاوینەی زمانی کوردی لە بنکەی کۆمەڵایەتی تلووعی گەڕەکەکانی دادسێرانی کۆن و تازاوا.
- دروستکردنی جزوەی فێرکاری بۆ هاوئاهەنگی و ئاگاداربوونی زیاتری ئەندامانی فێرکاری و ئەنجومەنی سەوزی چیا.
- ئامادەبوونی بەردەوامی کومیتەی فێرکاری لە پێنج شەممەکانی مێهرەبانی، کە کاک شەریف باجوەر داهێنەوری بوو، بۆ دڕێژەپێدانی ڕێگای شەهیدان.
- پاک وخاوێن کردنەوەی گەڕەکەکانی دادسێرانی کۆن و تازاوا بە هاوکاری ئەنجومەنە خەڵکییەکان و بنکەی کۆمەڵایەتی بێهزیستی.
- فێرکاری خەڵک بە تایبەت چاییفرۆشەکان لەسەر خراپیگەلی کەڵکوەرگرتن لە خەڵووز و ڕێزلێنان لەو کەسانەی کە لە شار و زرێباردا لە جێی خەڵووز کەڵکیان لە گاز وەرگرتووە.
- ئامادەبوون لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکانی شاری مەریوان وەکوو کوورەی مووسەوی، بە مەبەستی فێرکاری خەڵک و منداڵان لەمەڕ بابەتە ژینگەییەکان.
- بەڕێوەبردنی پۆلە فێرکارییەکان و وزەبەخشی بۆ ئەندامانی فێرکاری، بە ئامادە بوونی مامۆستا سوهەیب عەلی.
- بەڕێوەچوونی ۶ پەنێڵ لە ژێر ناوی (گۆڕانی کەشواری لە دوو دانیشتندا، زرێبار، کەڵ ، ژینگە لە ڕوانگەی ئیسلامدا و سەمەندەر.
- دەسپێکی تۆمارکردنی کتێبەدەنگ.
کومیتەی وەرزش
- پێشوازی لە کاک سەلاح سەعیدپوور قارەمانی وڵات کە دوو مەداڵی خۆیی پێشکەش بە شەهیدانی ژینگە کرد.
- پێشوازی کردن لە دووچەرخەسوارانی مەهابادی لە سەر گڵکۆی شەهیدان.
- بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی هاوڕایی و پاڵپشتی لە کاک سەلاح سەعیدپوور، قارەمانی کەم ئەندامی وڵات، کە بە مەبەستی ڕێزلێنان لە شەهیدانی ژینگە ئەمپەڕو ئەوپەڕی زرێباری بە باسکەمەلە پێوا.
- ڕێزلێنان لە سێ کەژوانی مەریوانی کە لەسەرمای ۵۰ پلەی ژێر سیفر بۆ سەر چیای دەماوەند سەرکەوتن و پەیام و وێنەی شەهیدانیان بڵاوکردەوە.
- هاوکاری و دابینکردنی ڕاهێنەری تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی ڕاهێنانی ڕۆژانەی وەرزشی بە ئەندامانی ئەنجومەنی فریا(بیرکۆڵ).
- بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە قارەمانانی نێونەتەوەیی وەرزشی مەریوان.
- دروستکردنی لۆگۆ و نیشانەی وەرزشی بۆ قوتابخانەکانی فووتباڵ بە کەڵکوەرگرتن لە جۆرە زیندەوەرییەکانی ناوچە، کە لە مەترسیی لە ناوچووندان.
- کەژەوانی و سەرکەوتن بەرەو کیوگەلی جیاجیا نزیک بە ٤٠ جار.
- کێبڕکێیەکانی ئەزگلە.
- دووچەرخەسواری بە مەبەستی هاندان بۆ نەکوشتنی پەلەوەرەکان.
- دووچەرخەسواریی شەهید شەریف باجوەر بۆ تاران، بەمەبەستی پاڵپشتی لە کۆڵبەرەکان،… و.
- کەژەوانیی گشتی بە بۆنەی ڕۆژی کوێستان، ڕۆژی هەوای خاوێن، ڕۆژی سروشت.
- ڕێکخستن و داواکاری لە جەماوەری خەڵک و گەڕان بەشوێن کۆڵبەرانی ئاوایی نێ و چەندین ونبووی دیکە لە ناوچەکانی مەریوان و سەوڵاوا.
- بەڕێوەبردنی بەرنامەی هاواری زرێبار و خاوێن کردنەوەی زرێبار لە فیلتەری جگەرە بە هەژماری ۱۰ هەزار دانە لە لایەن وەرزشوانی کەمئەندامی چیا، بەڕێز سەلاح سەعیدپوور.
- ڕێزلێنان لە زۆرانبازی قارەمان، ” ئارتین ڕەشیدی” کە مەداڵی خویی بە شەهیدانی ژینگە پێشکەش کردبوو لە ئاوایی یەنگیجە.
کومیتەی پێشگرتن لە قەیران
- پاک و خاوێن کردنەوەی زرێبار و ئاوایی کۆڵان بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان.
- پاک و خاوێن کردنەوەی ڕێگای زرێبار.
- تەوری سەوز(شکاندنی تەورەکان لە لایەن کۆمەڵێک لە لاوانی ئاوایی سەردۆش) بەمەبەستی ئاشتی لەگەڵ سروشت.
- زاگرۆسانە(ناشتنی بەڕوو لە چەندین شوێنی جیاوازدا لە داوێنی کێوەکان هاوکات لەگەڵ زۆربەی شارەکانی ئێران).
- بەشداری لە ڕێوڕسمی نەمامناشتن لە چەندین ئاوایی بە تایبەت مۆڵێنان و مووسک.
- بەشداری لە ڕێوڕەسمی دێتەکانی لە ۲۴۰ ئاوایی ناوچەی مەریوان و هەورامان.
- سەردانکردنی زیاتر لە ۷۰ ئاوایی بۆ ئاگادراکردنەوەی خەڵک لەمەڕ قەیرانە ژینگەییەکان.
- بەشداری و ڕاگرتنی ۱۵۰ ئاگری دارستانەکانی مەریوان و هەورامان لە ساڵی ۹۷(ڕاگرتنی ۳۲ئاگر لە دوای شەهیدبوونی هاوڕێیان).
- بەشداری و ڕاگرتنی ۲۴۴ ئاگری دارستانەکانی مەریوان و هەورامان لە ساڵی ۹٨.
- هەوڵ بۆ ناساندنی زرێبار وەک تالابی نێونەتەوەیی.
- دانانی کەمپی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لافاو لێدراوانی شاری ئاق قەڵا (آق قلا) و بڵاوکردنەوەی ڕاستەوخۆی یارمەتییەکان لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا لە شاری ئاق قەڵا.
- کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لافاو لێدراوانی شاری ماموڵان (معمولان) و ڕۆیشتن بۆ شوێنی مەبەست بە ئامانجی یارمەتیی خەڵکی ئەو شارە و بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکان لە نیوخەڵکدا.
- كۆ كردنهوهی یارمهتی بۆ لافاو لێدراوانی سیستان و بەلووچستان و بوومەلەرزە لێدراوانی خۆراوای ورمێ کوتووڵ(قطور).
- ڕێکخستن و داواکاری لە جەماوەری خەڵک و گەڕان بەشوێن کۆڵبەرانی ئاوایی نێ و چەندین ونبووی دیکە لە ناوچەکانی مەریوان و سەوڵاوا.
- گهنبڕ كردن و بڵاوكردنەوەی گیراوهی دهستوپل و بڵاوکردنەوەیان لە زیاتر له ۲۵۰ گوند به پانتایی ناوچهكانی مهریوان، سهرشیو، كۆماسی، ساراڵ، كهڵاتهرزان ههورامان، ژاوهرۆ تا ئهگاته گوندی ههژگهرهو لادێكانی دهورووبهری سهر به شاری سنه.
- بڵاوكردنەوەی دەمامک و دهسكێش و شیڵد له ناو خهڵک و فەرمانبەرانی نهخۆشخانه چەند بنکەی تەندروستی.
کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵان
- هاوکاری لەمەڕ بەڕێوەچوون و بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی منداڵان و ژینگە.
- بەڕێوەبردنی کارگای شانۆ بە تایبەت شانۆی ژینگەیی.
- بەڕێوەبردنی ۳ بەرنامە بۆ منداڵانی بیرکۆڵ بە دروشمی فێرکاری و کایە بۆ هەمووان.
- فێرکاری بابەتە ژینگەییەکان لە ۷ بنکەی باخچەی ساوایان لە ناوچە جیاوازەکانی شاری مەریوان و بڵاوکردنەوەی کەرەستەی یاری لەم باخچانەدا لەژێر تەوری کایە مافی هەموو منداڵێکە.
- بڵاوکردنەوەی کەرەستەی یاری لەگەڵ فێرکاری ژینگەییدا لە دوو ئاوایی ئەسکۆڵ و ساوجی.
- بەڕێوەبردنی بەردەوام و حەفتانەی دانیشتنەکانی کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵان لە دەفتەری ئەنجومەنی سەوزی چیا.
- بەڕێوەبردنی پۆلەکانی کومیتەی منداڵان و مێردمنداڵان لە هەموو پێنجشەممەیەکدا.
- درێژەدانی جووڵەی کایە مافی هەموو منداڵێکە لە ئاوایی ئەسکۆل.
- هاوکاری لەگەل زیاتر لە دە بنکە باخچەی ساوایان و ناوەندی پێش قوتابخانە بەتایبەت لە پەراوێزی شار، کە ئەم کومیتەی لەو هەوڵەدا بووە کە بە ئاوێتەبوونی لەگەل منداڵان، فێرکاریی سەرەتاییترین واتا ژینگەییەکان بخاتە ڕیزی کارە سەرەکییەکانیەوە.
- بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی منداڵ بە نمایشکردنی ڕاوچی لە ڕەزبەری ٩٧ لە پارکی شانۆ.
- بەڕێوەبردنی کارگای ٣ ڕۆژەی پەلەوەرناسی بە هاوکاری بەڕێز موحەممەد سەفڕەنگ لە خەرمانانی ٩٨.
- بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی منداڵان لە پارکی میلەت بە نمایشکردنی من ژینگەم خۆشدەوێت.
- بەڕێوەبردنی کارگای نمایش بۆ منداڵان بە هاوکاریی بەڕێز محەمەد جاجرمەند.
- بەڕێوەبردنی خولەکانی ڕاهێنەری بۆ مێرمنداڵان و ئامادەکردنیان بۆ فێرکاری لە قوتابخانەکاندا.
- بەشداری لە ڕێوڕەسمی شەوشەوبەراتێی ئاوایی یەنگیجە لە ڕەشەمەی ٩٧.
کومیتەی دێکان
- بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی دێتەکانی لە ئاواییەکان، بە مەبەستی پێشوازی لە ساڵی نوێ.
- بەڕێوەبردنی بەرنامەگەلی پاکوخاوێن کردنەوە لە بۆنە ژینگەییەکاندا بۆ وێنە: پاککردنەوەی چەم و لێواری پاکاوەکانی دەرەتفێ لە ڕۆژی جیهانی پەلەوەرە کۆچەرییەکان.
- بەشداری چالاکانە لە کوژاندنەوە و دامرکاندن و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچە.
- نەمام ناشتن لە ئاواییەکانی مۆڵێنان، شارانی، سیاناو و بالک.
- بەڕوو ناشتن.
- سەردان و بەسەرکردنەوەی ئەندامان لە کومیتەی دێکان.
- بڵاوکردنەوەی چەندین نامە بۆ مامۆستایانی ئایینی بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لە سەر قەیرانە ژینگەییەکان، بە تایبەت قڕکردن و لەناوبردنی دارستانەکانی ناوچە.
- بڵاوکردنەوەی برووشور و پۆستری تایبەت بە ئاگادارکردنەوەی خەڵکی دێکان لە سەر لەناوبردن و بەخەڵووزکردنی داری دارستان.
- دابینکردن و بڵاوکردنەوە چەندین پۆمپی ئاوپرژێن بە مەبەستی کوژاندنەوەی خێراتری ئاگرەکان.
- درووستکردن و ئامادەکردنی بەنێرگەلی تایبەت بە دێ تەکانی و ڕازاندنەوەیان بە وێنەی شەهیدانی ژینگە و بڵاوکردنەوەیان لە سەرجەم ئاواییەکان و سپاسنامەی کومیتەی دێکان بەمەبەستی ڕێزلێنان لە هەوڵی ئەندامان و دۆستان لە ئاواییەکان.
- ڕێکخستن وئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی شکاندنی تەورەکان لە ئاوایی سەردۆش.
- ئامادەکاری و تەیارکردنی ئاواییەکان بە مەبەستی سەردانی کومیتەکانی فێرکاری، منداڵان و هتد بۆ ناو ئاواییەکان.
- گەنبڕکردنی زیاتر لە 250ئاوایی ناوچەکانی مەریوان، سەوڵاوا، ژاوەرۆ و کەڵاتەرزان، بەمەبەستی ئاگادار کردنەوەو و خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کورۆنا.
- بەشداری لە درووستکردنی گیراوەی دەستوپل، بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان لە مەترسیی کورۆنا.
- گەنبڕکردنی ڕێگە سەرەکییەکانی شاری مەریوان بە مەبەستی بەربەرەکانێ لەگەل نەخۆشیی کورۆنا.
- بەشداری لە پەنێلە ژینگەییەکان، کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیاوە بەڕێوە دەبرا.
- ڕێکخستن و داواکاری لە جەماوەری خەڵک و گەڕان بەشوێن کۆڵبەرانی ئاوایی نێ و چەندین ونبووی دیکە لەناوچەکانی مەریوان و سەوڵاوا.
کومیتەی پەلەوەرناسی
- هاتنی گرووپی جایکای ژاپۆنی بۆ مەریوان بە مەبەستی بینینی سایتی پەلەوەرناسیی شەروانی یەنگیجە و بەجیهانی کردنەوەی.
- ناساندنی سایتی دەرەتفێ و شەروانی یەنگیجە و ئاوایی بێلوو وەکوو سایتی گەشتیاری.
- تۆمارکردنی پەرەبەستنی(بەتی تەقلەڕەش=کاکایی سرسیاه).
- بەڕێوەبردنی خولەکانی فێرکاریی پەلەوەرناسی.
- بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی پەلەوەرەکۆچەرییەکان.
- بینین و تۆمارکردنی (چۆلەکە پەرچە=سسک ساوی).
- بینین و تۆمارکردنی (قوڵێنگی خەرامان=درنای طناز).
- بینین و تۆمارکردنی (مراویی پۆپنەڕەش=اردک سیاە کاکل).
- بینین و تۆمارکردنی (مراویی زێڕینی ئورووپایی=سلیم طلایی اروپایی).
- بینین و تۆمار کردنی(ماسیگرەی سینگەسپی= ماهیخورک سینە سفید.
- بینین و تۆمارکردنی: شیردەری مێرووخۆر= پستاندار حشرە خوار.
- دروستکردنی دۆکیۆمێنتی ( دەریابڕە) لە پەلەوەرە خۆزاکاانی پەنگاو(دەریازەل) نێونەتەوەیی زرێبار.
- فێرکاریی پەلەوەرناسی بە منداڵان و مێردمنداڵانی دەوروبەری پەنگاوی(دەریازەل) زرێبار.
- بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی پەنگاو(دەریازەل).
- بەڕێوەبردنی سەردانە ئاکۆییەکانی پەلەوەرناسی.
- بەڕێوەبردنی پیشانگای وێنە.
- بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی پەنگاو(دەریازەل).
- سەردانی شوێنەکانی پەرەبەستنی پەلەوەرەکانی نزیک پەنگاوی زرێبار و دوورکردنەوەی سەگە بێ خاوەنەکان لە ستارگەی پەلەوەر و ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە ڕۆیشتنیان بۆ ئەو شوێنانە.
- نووسینی وتاری زانستی لەسەر پەلەوەرەکانی زرێبار و پارێزگای کوردستان.
- قسەکردن لەگەل ڕاوچییەکان بەمەبەستی وازهێنان لە ڕاو و ناشیرین نیشاندانی ژینکوشتن.
- ڕاوێژ بە ماسیگرەکان لەمەڕ شوێنەکانی دروستکردنی هێلانەی پەلەوەرەکانی ناو پەنگاو و پاراستنی و ستارگە و ڕێزدانان بۆ شوێن و کاوی ژیانیان.
- تۆمارکردنی گیانداری شیردەری مێرووخۆر بۆ یەکەمین جار لە ئێراندا.
- نووسینی وتاری زانستی لەسەر سەمەندەری کوێستانیی کوردستان(پڵمزووک) و بڵاوکردنەوەی لە وڵاتی ئاڵمان.
لێدوانێک بنووسە