پ
پ

خاوخاو پەی نەچیر چەم وەنیگاوە
تەک‌مەداین وەلای کۆی ئاتەشگاوە
من مات و بێ‌دەنگ بێ‌ سەڎا و ناڵە
یەکی بیم چون سەنگ قولەی قەزاڵە
تۆ کەڵ‌گەل گەل‌گەل وەچەم مەکەردی
پارێز وە پای ڕێز ئەستەم مەبەردی
مەگرتی شنۆی هەناسەت بێ‌دەنگ
دووهاچەی چەتاڵ مەینای نە ڕووی سەنگ

هەر لا هۆش مڎای گۆش وە سەداوە
هەر سەنگێ پەی وێش دەنگێ مڎاوە

دمای ئیڎ دڵ کەرد جە نەچیر حاشا
هەر سات مەکەردم نەوعێ تماشا
لەرزەی سەڎتەرزەی سەوزەی دیاران
خەندەی شکۆفەی نەمامان داران
شنیای هەراڵان وەکۆوە نوورڎا
پەخشان وەپای سەنگ وەرووی چنوورڎا
ئەوا سەروێنە لارەکەی بۆزین ئامێزی گرتەوە بۆ گڕ و دووکەڵەکەی مەڕەخێڵ. لە تەم و مژی سەرەتای زستاندا هەورەکانیش فرمێسکی حەسرەتیان ئەباراندە کۆی نوور و ئاتەشگا. ئەوا دیسان خاکی نیشتمان بوویەوە بە باوەشی دایکی ڕۆڵەیەکی دیکەی کاروانی پڕ نەبەردی گەل. هەواڵی گەڕانەوەی دایکی هاوڕێی شەهیدمان کاک بیلال-‌ی ئەمینی تاسەی دڵەی زامدارانی ناسۆر کردەوە.
بە ناوی ئەنجومەنی سەوزی چیاوە ماتەمین و تازیەباریی خۆمان دەرئەبڕین بۆ کۆچی دوایی بەڕێز خاتوون تووبا حسەینی.
هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکانی حسەینی، ئەمینی، قادری، …، ئەنجومەنی ژیوای هێژا، خەڵکی بەڕێزی پاوە، سەریاس و گشت ژینگەپارێزان ئەکەین.
ئاواتەخوازی شادیی ڕۆح و حەسانەوەی لە بەهەشتی بەرین؛ لەگەل ڕۆڵە ژینگەدۆستەکەیدا ئەکەین.

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.