شەریف هێمای هەرمان، شەرەف، کۆڵنەدان، نەبەزین، ئازایەتی، بەرخۆدان، مێهرەبانی و دەیان سیفەت و لێهاتوویی ئینسانە دیار و هەڵکەوتووەکانی کۆمەڵگا و دنیای ئەمڕۆیە.
ڕچەشکێن و ڕێبەرێک بەرەو ئاسۆگەلی نیاز و ئاواتەکانی کۆمەڵگا.
دابینکەری بڕێک لە خواستە ڕەواکانی بەشەر.
هانا و پەنای لێقەوماوان و داڵدەدەری ژینگە.
ئاشکرا دیارە کە وەها هێمایەک کە میناکی ئینسانە بەرزەکانە، تەنیا تابلۆکەیشی کە وێنەیەکی ئاساییە؛ ئەوا لەم دۆخە هەستیار و دڵەڕاوکێ گرتووەی ئەمڕۆدا بە دەستی دزێوانە و ڕەشی لایەن، کەسان، هەڵنراوان، … ەوە دراوەتە بەر پەلاماری ترسنۆکانە و قیزەونانە و بۆیە وێڕای بە توندی شەرمەزار کردنی ئەم کردەوە دزێوە، ئێمە هاوڕێیان، یاران و ڕێبازگرانی ئەو ڕێبەرە مەزنە ئاشکرا و لێبڕاوانە ڕایدەگەیەنین کە با بێڕێزیکردن بە ئوستوورەی هاوچەرخی مرۆڤدۆستی و ژینگەپارێزیمان بەس بێت و ئەم کردارە چەپەڵانە کە ماوەیەکە ڕووی کردوەتە گەورەپیاوانی گەلەکەمان، چیتر مایەی قەبووڵ کردن نییە.
لێدوانێک بنووسە