ناشتنی ۱۰۰ نەمامی پەڵک لە گۆڕستانی گشتیی شاری مەریوان
09 ئازار 2021 - 9:37
ناسنامە : 2956
سەردان 130
پ
پ

ئەنجومەنی سەوزی چیا بە ناشتنی ۱۰۰ نەمامی پەڵک لە گۆڕستانی گشتیی شاری مەریوان بە پیری بەهارەوە دەڕوات.

بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە رێکەوتی ۱٨ی رەشەمە بەشێک لە ژینگەی گۆڕستانی گشتیی شاری مەریوان رازێندرایەوە.

ئەنجومەنی سەوزی چیا لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا بە ئامادە بوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە بە ناشتنی ۱۰۰ نەمامی جۆری پەڵک هەوڵ دەدات ژینگەی گۆڕستانی گشتیی شاری مەریوان بڕازێنێتەوە.
هەڵمەتی ناشتنی نەمام هەموو ساڵێک لە وەرزەکانی تاییبەت بە ناشتنی نەمام لە لایەن چیاوە بەڕێوەدەچێت کە ئەمساڵ ئەم هەڵمەتە لە گۆڕستانی سەرەکی شاری مەریوان بەڕێوەچوو و بڕیار وایە لە چەن قۆناغی جیاوازدا ئەم هەڵمەتە درێژەی ببێت.

ناشتی نەمام بە هاوکاری شارۆمەندانی مەریوان لە گۆڕستانی گشتیی ئەم شارە بەردەوام دەبێت.

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.