نوسینگەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “وڵات” لە شاری بۆکان، داخرا.
02 كانونی دووه‌م 2019 - 20:28
ناسنامە : 314
سەردان 89
پ
پ

رۆژی ۱۲ی بەفرانبار، ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لە شاری بۆکان، ڕایگەیاند; پاش چوار ساڵ هەوڵ و تێکۆشان لە ڕاستای بەروپێش بردنی ئامانجە ژینگەپارێزییەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی کاولکاریی و بە تاڵان بردنی سەرچاوەکانی ژینگە لە شاری بۆکان، نووسینگەی کاریی ئەو ئەنجومەنە داخرا.

“وڵات” وێڕای ئاماژەدان بە کۆسپەکان لە بەرەوپێش بردنی کار و چالاکییەکانیان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، رایگەیاند: “دژایەتییەکان لە چەند مانگی ڕابردوو بە شێوەی پاکانەکارانە پەرەی پێدراوە و زۆرتر بووە، سەرەڕای پاڵپشتییەکانی خەڵک، ناوەندە مەدەنییەکان، دامەزراوەکان، ڕێکخراوە ژینگەپارێزی و ئەدەبییەکان، بەداخەوە لە هەڵوێستێکی ناشارستانییەت و نادێموکراتیکدا نووسینگەی کاریی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “وڵات”ـیان داخست”.

ئەنجومەنی ” وڵات” هەروەها رایگەیاند؛ داخستنی نووسینگەی کاریی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی وڵات، تەنیا هەوڵدان بۆ لاوازکردنی ئەنجومەنێک نییە، بەڵکوو پشت گوێ خستنی پاڵپشتی و داواکانی خەڵک و چینی ڕۆشنبیر و پێشکەوتنخوازی کۆمەڵگایە.

ئەنجومەنی ژینگەپارێزی وڵات پێداگرە کە: “بە داخستنی دیوێک کۆتایی بە چالاکییەکانی ناهێنێت و گۆشە بە گۆشە ژینگەی ئەم ناوچەیە بە ناوی شەهید شەریف باجوەرەوە ئازادانە و بەبێ هیچ سنوورێک، دەکەن بە گۆڕپانی تێکۆشانی خۆیان”.

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.