پ
پ

 

 

شۆرای رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان

تاکەی بە مردن بێینەوە سەر زار

ڕێگەی تاڵییەکان رۆژ نییە لە ڕوانین و بینینمان نەئاڵێن و تێکەڵ بە بۆکڕووز و پرچی دارستانەکان نەبن. دیسانەوە ڕێگاوبانەکانی کوردستان و دیسانەوە گیان لەدەستدانی هاووڵاتیان …. ئەمجارەیان ڕێگەمان نەگەیشتە بانەی دەلال و کارەسات پۆلێک ڕێبوازی پڕئومێدی وەک هەڤاڵان
1- شوعلەی قادری
2- ئارشام عەزیزی
3- داوود باخیش
4- کاوە خوسرەوزادە
لێ سەندین.

بەناوی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان پێزانینمان هەیە بۆ ئارەق ڕشتنی ڕۆحی گیان بەختکردوان کە لە ڕێگەی وتنەوەی وانەیی ژینگەیی و مرۆڤایەتی گیانیان بەخت کرد. بەو بۆنەوە پرسەو و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان سەرەتا لە بنەماڵەی گیان بەختکردوان و ئەنجوومەنی سەوزی چیا و تێکڕای خەڵکی بەئەمەگی کوردستان و سەوز ئەندێشان دەرئەبڕین و هەموومان بەڵێن نوێ دەکەینەوە چیایی بین و ئەندێشەی سەوز تا کۆتایی ژیان ڕێبەرمان بێت.

شۆرای رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان 14ی جۆزەردانی 1400ی هەتاوی

 

****************

ناوه ندی خێڕخوازی بارانی ره حمه تی شاری مه ریوان

به ناوی خوای مه زن
گیان له ده س دانی چوارکه س له ئه ندامانی تێکۆشه ڕی ئه نجۆمه نی سه وزی چیا له ڕووداوی هاتووچوو هه موو مانی خه فە ت بار کرد به م بۆنه خه مناکه وه سه ره خۆشی له بنه ماڵه ی سه ربه ڕزی ئه و ئازیزانه وئه ندامانی سه وزی چیا و سه رجه م خه ڵکی مه ریوان وکوردستان ئه که ین .رۆحی به ڕز و به ڕێزیان شاد بێت.
ناوه ندی خێڕخوازی بارانی ره حمه تی شاری مه ریوان

 

****************

بنکەی کولتووری – جڤاکی ژیلەمۆ _ دیواندەرە

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵمان پێ گەیشت کە چوار کەس لە ئەندامانی گرووپی “چیاگەری” ئەنجومەنی سەوزی چیا، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان بەخت کردووە.

١. شوعلە قادری
٢. ئارشام عەزیزی
٣. داود باخیش
٤. کاوە خەسرەوزادە

ئێمە وەک بنکەی کولتووری – جڤاکی ژیلەمۆ _ دیواندەرە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەنجومەنی سەوزی چیا، بنەماڵەی ئەو ئازیزانە و سەرجەم هاووڵاتییان ئەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان ئەزانین. یادی ئازیزیان بەرز و پیرۆز بێت.

هەروەها هیوای چابوونەوەمان بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە هەیە.

 

****************

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

لای هەڵۆی بەرزە فڕی بەرزە مژی
چۆن بژی شەرتە نەوەک چەندی بژی

ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان
ڕێکخراوەی ژینگە پارێزانی پاژینی بانە

زۆر بەداخەوە بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی ٤ شاخەوان و ژینگەپارێزی کوردستان و پەیوەست بونیان بە کاروانی شەهیدانی نیشتمان لە ناخی دڵەوە هەژاندنی.

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان خۆی بە هاوخەمتان دەزانێ. بۆ گیان بەختکراوان بەهەشتی بەرین و بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوان سڵامەتی و سەبوری لە خودای مەزن ئاواتە خوازە.

ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١

 

****************

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

بەناوی سەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین بۆ گیانلەدەستدانی چوار ژینگەپارێزی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، هیوادارین ئەم کارەساتە کۆتا ناخۆشی بێت بۆ ژینگەپارێزان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

 

****************

ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژینکۆ

هۆگرانی ئاوەدانی و ئاشتی، خەڵکی نیشتمان دۆستی مەریوان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان

ئاگادار کراینەوە کە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای بانە بۆ مەریوان، بەداخەوە چوار ڕۆڵەی بە ئەمەگی کوردستان گیانیان لەدەست داوە. ئەمە جگە لەوەی برینێکی کاری خستە ئەنجومەنی چیا و مەریوان و خەمبارکردنی خەڵکی کوردستان،خەسارێکی بەرچاوی لە ڕەوتی بزووتنەوەی مەدەنی ئەم کۆمەڵگایە دەدات کە بێ گومان قەرەبوو کردنەوەی ئێجگار ئەستمە چونکە لەم ڕۆژگارە هەنگوستەچاوە دەگمەن کەسانێک دڵسۆزی ڕاستەقینەن و پەروەردە کردنی کادری لێهاتوو زۆر دەخایەنێت. بۆ ئەو پرسە ئەگەر لەرووی ڕاستێوە بدوێین دەبینین نەبوونی ژێرخانێکی تۆکمە و ڕێگاوبانی ناڕێک لە هۆکارە سەرەکێکانن و مرۆڤ زامدارتر دەبێت کاتێک بە ڕووداوێکی لەم شێوەیە ماڵئاوایی له ڕۆڵەکانی دەکات.

وەکوو ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژینکۆی شاری شنۆ وێڕای پرسە و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی ئازیزیان وکۆمەڵگای ژینگەپارێزی و شاخەوانی و ڕەوتی مەدەنی ،ئاواتەخوازین ئەو برینە بە سەبر سارێژ ببێت هەروەها هیوای ساغی و سڵامەتیمان بۆ برینداران و باقی دۆستان هەیە‌.

 

ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژینکۆ
۱۴ی جۆزەردان

 

****************

ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی سەوزی ماپریسی جوانڕۆ

زاگرۆس سەر لە نوێ زامدار دەبێت و ڕەش ئەپۆشێت

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە ھەواڵی دڵتەزێنی كۆچی دوایی چوار ئەندامی ژینگە و شاخی مەریوان چوار ڕۆڵەی بە ئەمەگ و كۆڵنەدەر پێمان گەیشت و لە ناخی دڵەوە ئەم كارەساتە دڵ و دەروونمانی ھەژاند
ئەنجوومەنی سەوزی ماپریسی جوانڕۆ (https://t.me/greenmapris) پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی خوالێخۆشبوان و ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان دەكات ڕێگایان پڕ ڕێبوار و یادیان ھەرمان

ئەم پۆلە ژینگەپارێزە بۆ كەژەوانی لەگەڵ ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی پاژینی بانە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەھەمبەر ئاگر تێ بەردانی دارستانەكانی زاگرۆس چوو بوون

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین

ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی سەوزی ماپریسی جوانڕۆ

 

****************

گرووپی کەژەوانی ساناوی ڕوانسەر

إنّا لله و إنّا إليهِ رَاجعُون
گەڕانەوەی هەموان هەر بۆ لای خوایە
بە دڵێکی پڕ لە خەموو پەژارەوە
کۆچی دوایی چەن کەس لە کەژەوانانی گرۆپی سەوزی چیای مەریوان، ئێمەی خەمبارو دڵگران کرد. هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی خەمباری شارستانی مەریوان، هەڤاڵان و بنەماڵەی بەڕیزیان دەکەین . وە لەگەڵ گرۆپی شاخەوانی و ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان هاوخەمین .
لە خوای میری مەزن داوا کارین لە هەڵە و خەتاکانیان خوەش بێت , سەبر و خۆڕاگری بە هەمو لایێک بدات

گرووپی کەژەوانی ساناوی ڕوانسەر
(گروە کوهنوردی ساناو روانسر)
14ی جۆزەردانی 2721ی کوردی

 

****************

گرووپی شاخەوانی هەتاوی سەقز

لە دوایی ڕووداوی دڵ هەژێنی ۱۴ی جۆزەر دان کە بووبە هۆی گیان لەدەستدانی ۴کەس و برینداربوونی چەن کەسی دیکە لە خۆشەویستانی ئەنجومەنی هەمیشە سەوزی چیای مەریوان کە چالاکی ولەخۆبوردوویان وردی سەرزمانی سەرجەم ژینگە پارێزان و شاخەوانانی ئێران بەگشتی و نمونەێکی بێگەرد لە ورەو توانابۆ کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان بوون و هەن ،خەسارێیکی ئیجگار قووڵ و جەرگ بڕ ڕۆحی یەک بە یەکی ئێمە ئەندامانی گروپی شاخەوانی هەتاوی سەقز دراو بەدڵێکی پڕ خەم داشداری ئەم کارەساتە سامناکەین ،هەربۆیە لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو ئازیزانە هەروەها بۆ ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و بەگشتی خەڵک و سروشت و چۆم وچیای کوردستان و گشت ئەوینداران و هۆگرانی سروشت لە چوارپارچەی زەویی ئەکەین و دڵنیاین و ئاواتە خوازین کە رێگەی پڕلە شانازیان پڕرێبوارتر و چالاکتر لە جاران بەردەوام و زۆڵاڵ چەشنی زرێواری ژیان و نیگای وزە بەخش و میهرەبانی نەمر شەریف باجۆر و دیکەی ژینگە پارێزانی گیانفیداو بەئەمەگی چیای سەوز و خەڵکی بە فەرهەنگی مەریوان گەش و گەشاوەتر ئەبێت و ئەمێنێت٫هیوادارم ئیتر هیچ کات دووبارە نەبێت ئەم ڕووداوە پڕ لە ژان و ئازارانە و چی دیی شاهێدی هەڵفرینی و کۆچی ناوادەی کۆترە سپیە ئەویندارەکانمان نەبین .

گرووپی شاخەوانی هەتاوی سەقز

 

****************

هەیئەتی شاخەوانی و چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سەردەشت

بە داخێکی زۆر گەورە و گران ،بیستنی هەواڵی لە دەست چوونی ۴ کەس لە هاوڕێیانمان لە ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان لە رووداوێکی هاتووچۆ دا، دڵی هەژاندین….

بەو بۆنە خەمناكەوە ئێمەش وەک شاخەوانان و چالاکانی ژینگەیی شاری سەردەشت ، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی هەموو شاخەوانانی کوردوستان، ورزشوانان، ژینگەپاێزان, خەلکی بەشەرەفی مەریوان و تێكرای كەس و كاری کۆچکردووان دەکەین وخۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەبر وئارامی و دڵنەوایی بۆ بنەماڵەی کۆچکردووان و هەموو هاوڕێیانمان لە ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان ئاوات خوازین.

روحیان شاد بێت
لە لایەن:
هەیئەتی شاخەوانی و چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سەردەشت

 

****************

گرووپی شاخەوانی زاگڕۆسی نەغەدە

نامرن ئەوانەی وا له دڵی میلله تا ئەژین.
به بۆنه ی ڕووداوی دڵتەزێنی چوار کەس لە ئەندامانی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مه ریوان:

۱.شوعلە قادری
۲.داوود باخویش
۳.کاوە خوسرەوزادە
٤.ئارشام عەزیزی
پرسه و سه ره خوشی خومان ئاراسته ی شاخه وانان و و ژینگه پاریزانی مه ریوان و کوردستان و بنه ماله ی به ریزی ئه و کوچ کردویانه ئه که ین.
هیوادارین ڕۆحیان به بەهەشتی بەرین شاد بن سەبریش به بنەماڵه ی ئەم ئەزیزان عەتا بفەرمۆی.

گرووپی شاخەوانی زاگڕۆسی نەغەدە

 

****************

شاخەوانانی گرووپی چل چەمه ی شاری دیواندەرە

وەک دارستان سەوز ئەبین و وەک چیا سەخت و ئەستور
دەبینه هەڵۆ و لووتکەکانی بەرز بەجێ دێلین و هەر دەڕۆین و دەڕۆین ….

به داخێکی زۆر و دڵێکی حەزین
ئاگاداری ڕووداوی دڵتەزێنی گرووپی
ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بوین.ئیشکی گەوره و کۆسپێکی گران …
پڕ به دڵ هاوخەمی و هاو دەردی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزیان،کەژوانانی شاری مەریوانوهەموو شاخەوانانی کوردوستان ئەکەین.
هیوادارین ئیدی هاونەوەردانی برینداری ئەم کارەساته بەسڵامەتی بگەڕێنهوە ناو بنەماڵەیان.

له لایەن سەرجەم شاخەوانانی گرووپی چل چەمه ی شاری دیواندەرە

 

****************

ئەنجومەنی ئەدەبیی “سەردەم”ی سەردەشت

بە ناوی خودای دەهەندە و دلۆڤان

 

بە بۆنەی وەرینی گەڵای داری تەمەنی تاقمێک لە شاخەوانانی دڵ پڕ تژی ئەوینی گەل و نیشتمان و برینداربوونی چەند کەسی دیکەیان، بە دڵی پڕ لە خەم و پەژارە، هاوخەمی و پەرۆشی خۆمان ئاراستەی شاری مەریوان و هەموو شاخەوانان و تێکڕای گەلی کورد دەکەین و لە خودای مەزن دەخوازین، گیانی ئەو چوار کۆچکردووە بخاتە بەر بەزەیی و هیوای چاکبوونەوەش بۆ زامدارانی ئەو ڕووداوە دەخوازین.

 

ئەنجومەنی ئەدەبیی “سەردەم”ی سەردەشت

۱٤ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ی هەتاوی

 

****************

گرووپی شاخەوانی کۆڕەک‌ی سەقز

ئەمڕۆ نیشتمان داخداری باشترین ڕۆڵەکانی خۆیەتی

بەداخەوە :
بە بۆنەی خەساری کارەساتی دڵتەزێنی ڕووداوی هاتووچوو و لە دەسدانی چوار ڕۆڵەی ئازیز و خۆشەویستی ئەم نیشتمانە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەو خۆشەویستانە هەروەها ئەنجوومەنی ژینگەپارێزانی سەوزی چیا ی مەریوان و سەرجەم کوردستان دەکەین خوا عەفوویان کات خوا سەبووری بنەماڵەیان باتەوە

لە خەمتانا شەریکین

گرووپی شاخەوانی کۆڕەک‌ی سەقز

 

****************

شاخەوانانی گرووپی شاری جوانرو

 

ئاسمانی دل هه م هه ور که رده وه
چه خمانه مدو هه م مه وج ورده وه

فه له ک نمازو زه خمی دل
ساکن بو جه ئیش ئای چون مدو چل

به داخێکی زۆر و دڵێکی حەزین
ئاگاداری ڕووداوی دڵتەزێنی گرووپی

ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بوین
پڕ به دڵ هاوخەمی و هاو دەردی خۆمان

ئاراستەی بنەماڵەی خوشه ویستان (شوعله قادری-داوودباخویش وکاوه خوسره وزاده)و شاخه وانانی ئازیزی کوردستان ئه که ین

له لایەن شاخەوانانی گرووپی شاری جوانرو

 

****************

شاخەوانان و ژینگە پارێزانی بۆکان

بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی كوردی ھەواڵێكی زۆر دڵتەزێنمان بە دەست گەیشت
تاقمێك لەڕۆڵە ئازا و نەبەزەكانی كەژوانی #چیای #سەوزی مەریوان كە بڕیار بوو بە میوانداری #پاژینی بانە بە درووشمی #نابۆسووتانی دارستانەكان ھەڵ كشانێك بەرەو ئاربەبای سەربەرز و جگەر سووتاوی بانە بە ئەنجام بگەیێنن و دیسان ڕۆژ و كات و ساتێكی خۆش و ھاوڕێیانە بەسەر ببەن، لە نێوان ڕێگەی مەریوان بۆ سەقز پێكدادانیان ھاتۆتە سەر ڕێ و چوار كەس لە ڕۆڵەكانیان دڵە پڕ لە ھیواكانیان لە لێدان وەستاوە و سەرجەم کوردستانیان خەم بارکردوە
ئێمەش وەک دەستەی شاخەوانان و
ژینگە پارێزانی بۆکان پرسەو هاوخەمی خۆمانیان ئاڕاستە ئەکەین
و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین

****************

 

 

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.