ئەمڕۆ 12ی ڕیبەندانی 97 بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پاراستنی پەنگاوەکان کومیتەی دێکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و بە هاوکاری لقی ئاوایی دەرەتفێ، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا، دەستیان دایە کۆکردنەوەی ئەو زبڵانەی کە بە هۆکار گەلێکی جیاواز لە لێواری زرێباردا کۆبووبوونەوە.
ئەم هەڵمەتە لە لایەن لاوان و خەڵکی ژینگەدۆستی ئاوایی دەرەتفێ پێشوازییەکی باشی لێکرا و لێوارەکانی زرێبار لە هەر چەشنە زبڵ و پیسیەک پاک و خاوێن کرایەوە.
لێدوانێک بنووسە