دوای بڵاو بوونه‌وەی بابه‌تێکی کاک حه‌سه‌ن شه‌هبازی له ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له ژێر ناوی (چه‌م‌کانی؛دڵی پڕکوڵی شێخه‌وێره) چه‌ند که‌س له لاوانی ئاوایی شێخه‌کوێره وەک به‌ڕێزان ئەبووبه‌کر کامه‌رانی،ناسێح ئێران‌په‌نا و… به مه‌به‌ستی باسکردن له سه‌ر خه‌ساره‌کانی ژینگه‌ی چه‌م‌کانی و بیستنی بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه کاک حه‌سه‌نیان بۆ ڕۆژی هەینی یانێ ۲۱‌ی به‌فرانباری ۹۷ی هه‌تاوی دەعوەت کرد بۆ ئاوایی شێخه‌کوێره که دوای نوێژی هه‌ینی کاک حه‌سه‌ن شه‌هبازی هه‌ر له مه‌زگەوتی شێخه‌کوێره ئه‌و زیان و خه‌سارانه‌ی که چه‌م‌کانی تووشی هاتووە خستنیه به‌رباس و لێدوان و دواتر بابه‌ته ناوبراوەکه‌ی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ئاوایی کرد و وەک کەسێکی دڵسۆز و ژینگه‌پارێز خوازیاری ئه‌وە بوو که ئه‌و خه‌ڵکه نه‌هێڵن چیدی چه‌م‌کانی له‌مه زیاتر تووشی خه‌سار ببێت و هه‌ر وەها داوای له ئاوایی کرد قۆڵی هیممه‌ت هەڵماڵن بۆ بووژاندنه‌وە و نۆژەن که‌ردنه‌وە‌ی چه‌م‌کانی تاکوو ئه‌و شوێنه دڵگیر و خۆشدیمه‌نه له‌ناونه‌چێت و نه‌فه‌وتێت.له ئاکامدا گه‌نجانی ئاوایی بڕیاریان دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ که هه‌ر ئه‌و ڕۆژە لاوان و چالاکانی دێ به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د ئێران‌په‌نا،ناسێح ئێران‌په‌نا،ئەبووبه‌کر کامه‌رانی و به تێکڕای دەنگ بناغه‌ی(ئه‌نجومه‌نی ژیانەوەی چه‌م‌کانیی شێخه‌کوێرە)یان داڕژاند و له ڕۆژی دواتردا ئێستارتی ئه‌و کاره لێدرا و گه‌نجانی خوێن گه‌رم و دڵسۆزی ئاوایی برایانه و ئازایانه کاری نۆژەن کردنە‌وە‌ی چه‌م‌کانیان دەسپێکرد و ئێستاش کاری نۆژەن کردنە‌وە‌ی ئەو شوێنه له لایەن ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە و خه‌ڵکی ئاواییه‌وە هەر بەردەوامه.که‌سانی دڵسۆز و ژینگه‌پارێزیش ئه‌وە بزانن،بۆ گه‌شه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه یارمه‌تی ماڵی،مه‌عنه‌وی و هێزی ئینسانی پێویسته،که وابوو هه‌ر که‌س له ئاستی خۆیه‌وە و به هه‌ر چه‌شنێ که دەتوانێت قۆڵی هیممه‌ت هه‌ڵماڵێ و له‌و پرۆسه‌یه‌دا به پێی وس‌ع و توانای خۆی یارمه‌تیدەر بێت.به هیوای به‌رەوپێشه‌ەوە چوونی پرۆسه‌ی نۆژەن کردنە‌وە‌ی چه‌م‌کانیی شێخە‌کوێره و ژیانه‌وەی هه‌موو ئه‌و جێگانه‌ی که له گوندەکانماندا تووشی خه‌سار و له‌ناوچوون هاتوون .
لێدوانێک بنووسە