پ
پ

رۆژی پێنجشەمە ٢ی مانگی رەشەمە ١٣٩٧، دەستەیەکی ٢٠ کەسی لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ گەیاندنی پەیام و ڕینوێنیەکانی ژینگەیی ئەنجومەن بە خەڵکی بەردیسپی لە ناوچەی کۆماسی، بەشداری کۆبوونەوەی خەڵکی ئەو ئاواییە لە مزگەوتی گوندەکە بوون.
کۆبوونەوەکە بە وتاری د. مستەفاسوڵتانی لە سەر کێشە ژینگەییەکان دەستی پێکرد و بەڕێزیان بە چڕوپڕی و بە پێی پێوەرە زانستییەکان باسی لە مەترسییەکانی سەر ژینگە و راوکردن و چۆنیەتی پاراستنی ژینگە کرد و داوای لە خەڵکی بەردی سپی کرد کە بە هوشیاری زۆرترەوە لە گەڵ سروشت و ژینگە هەڵسوکەوت بکەن.
دووهەم وتاربێژ بۆ خەڵکی بەردیسپی کاک ئومید معروف پوور بوو کە ئەویش بە جوانی باسی لە هەستی نیشتمان پەروەری خەڵک کرد و بە خوێندنەوەی شیعری نیشتمانی خەڵکی ئەو گوندەی بانگهێستی پاراستنی ژینگەئ نیشتمانەکەیان کرد و داوای لێ کردن پێوەندی بە ئەنجومەنەوە بگرن و بۆ ڕێخستنی شاخەی کۆماسی ژینگەپارێزانی چیا و بەشداری بەرنامەکانی ژینگەیی وەک دێ تەکانی و نەهێشتنی دیاردەی راو کردن و … خۆیان ڕێک بخەن.
بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە، بەتایبەت مامۆستای ئاوایی بەردیسپی، پێشوازی باشییان لە دروشم و کردەوەکانی چیا کرد و بەڵێنی هاوکاری و تێکۆشانی ژینگەپارێزییان دا.

 

لێدوانێک بنووسە

  • ئەو لێدوانانەی نێردراو لەلایەن ئێوە لە ماڵپەڕ پاش پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەر بڵاوئەکرێتەوە.
  • ئەو لێدوانانەی کە بوختان یان ناوزڕاندنی تێدایە بڵاو ناکرێتەوە.