به ناوی مهزن یهزدانی دڵاوای دڵانوان
” ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو له شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بە ڕیسوایی و نەدەم “
هەواڵی کۆچی دوایی خەباتەکەی چیا و هاوڕێی شەریف و ئومێدی نیشتمان، خەمێکی گرانی خستە نێو دڵمانەوە و خەسارێکە لە سەر ڕۆح و گیانمان. تەزە ساردەکەی زستان هەورازێکی سپی پۆش کرد لە زنجیرە شاخەکانی وڵات. خەبات هێمای بەرخۆدان، نەبەزین و لەپسان نەهاتوویی بوو. هەر سێ چەمکی ژیانی پڕبایەخی وەکوو سیانەی مێژینە ئەکەین بە مەشخەڵی ڕێگا و داهاتووی پێ ڕووناک ئەکەینەوە. با بە جەستە گەڕابێتەوە بۆ ئامێزی خاکی پاکی نیشتمان، بەڵام یاد و یادەوەریی هاوڕێی ئازیزمان تیشکی هەتاییە لەم قاقڕستانەی ڕێگادا. ئێمەیش وەک ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ کۆچی دوایی کاک خەبات ئەحمەدی خۆمان بە پرسەدار و تازیە باری ئەم بەسەرهاتە دڵتەزێنە ئەزانین.خوای میهرەبان ڕۆحی بە بەهەشت شاد کات و نموونەی وەک بەڕێزیان بۆ گەشە و ئاوەدانی وڵات زیاتر کات.
ئەنجومەنی سەوزی چیا
ڕێبەندانی ۲۷۱۹
لێدوانێک بنووسە