ئەرشیف » هەواڵ

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئاویەر له قەڵادزێی باشووری کوردستان
3 ماه پێش

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئاویەر له قەڵادزێی باشووری کوردستان

ڕاستە لەدەست دانی ئازیزانمان خەمێکی گەورە و گرانە، کارەساتێک کوردستانێک خەمبار ئەکات، بەڵام کاتێک ئەبینی لەوپەڕی خەمباری و تازییە باریدا، لەسوچێکی تری نیشتمانەکەتدا، ئاڵای سەوزت هەڵ ئەکرێت و درێژە بە ڕێگاکەت ئەدرێت، ئیتر کۆستەکەت لێ سووک ئەبێت، ئیتر دڵنیا ئەبیت ڕۆحی برا و هاوڕێ و هاوخەباتەکەت لە ناو خاکی پیرۆزی نیشتمان‌دا ئوقرە ئەگرێت، ئەو کات […]

هوشیارکردنەوەی خەڵکی بەردی سپی لە سەر مەترسییە ژینگەیەکان
6 سال پێش

هوشیارکردنەوەی خەڵکی بەردی سپی لە سەر مەترسییە ژینگەیەکان

رۆژی پێنجشەمە ٢ی مانگی رەشەمە ١٣٩٧، دەستەیەکی ٢٠ کەسی لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ گەیاندنی پەیام و ڕینوێنیەکانی ژینگەیی ئەنجومەن بە خەڵکی بەردیسپی لە ناوچەی کۆماسی، بەشداری کۆبوونەوەی خەڵکی ئەو ئاواییە لە مزگەوتی گوندەکە بوون. کۆبوونەوەکە بە وتاری د. مستەفاسوڵتانی لە سەر کێشە ژینگەییەکان دەستی پێکرد و بەڕێزیان بە چڕوپڕی و بە پێی پێوەرە […]

هەڵمەتی پارێزەرانی “چەم کانی”
6 سال پێش

هەڵمەتی پارێزەرانی “چەم کانی”

دوای بڵاو بوونه‌‌وەی بابه‌تێکی کاک حه‌سه‌ن شه‌هبازی له ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له ژێر ناوی (چه‌م‌کانی؛دڵی پڕکوڵی شێخه‌‌وێره) چه‌ند که‌س له لاوانی ئاوایی شێخه‌کوێره وەک به‌ڕێزان ئەبووبه‌کر کامه‌رانی،ناسێح ئێران‌په‌نا و… به مه‌به‌ستی باسکردن له سه‌ر خه‌ساره‌کانی ژینگه‌ی چه‌م‌کانی و بیستنی بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ کاک حه‌سه‌نیان بۆ ڕۆژی هەینی یانێ ۲۱ی به‌فرانباری ۹۷ی هه‌تاوی دەعوەت کرد […]

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنگاوەکانەوە, کەنارەکانی زرێبار خاوێن کرایەوە!
6 سال پێش

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنگاوەکانەوە, کەنارەکانی زرێبار خاوێن کرایەوە!

ئاوایی دەرەتفێ گوندێکی نمونەیی و هێمای پاراستنی سروشت و ژینگە و زرێبارە و گەشەی هوشیاری گشتی خەڵکی ئەم گوندە بۆ چالاکیە ژینگەییەکان بە روومەتی ئاواییەکەیانەوە ئەدرەوشێتەوە. لە دەرەتفێ، خەڵک دەیان هێلانەیان بۆ حاجی لەق لەقەکان ساز داوە و گوندەکەیان، یەکێ لە خاوێنترین ئاواییەکانی مەریوانە. خەڵکی دەرەتفێ، چ وەک بەشێک لە لێژنەکانی ئەنجومەنی چیا و یا […]

تۆمارکردنی جیهانی پەنگاوی زرێبار
6 سال پێش

تۆمارکردنی جیهانی پەنگاوی زرێبار

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی پەنگاوەکان، پەنگاوی زرێبار وەکوو بیست و پێنجەمین پەنگاوی ئێران لە کۆنوانسیۆنی ڕامسەر تۆمار کرا. بەو هیوایە کە ئەم کارە بێتە هۆی ئاوەڵابوونی دەلاقەیەک بۆ بایخدان و گرینگی‌دانێکی زیاتر بەم گەوهەرە بەبایخە.