ئەرشیف » ڕاگەێندراوەکان

پەیامی ڕێکخراوی سەوزی چیا بە بۆنەی شەهید بوونی سوورخەڵاتانی ئاویەری نیشتمان
3 ماه پێش

پەیامی ڕێکخراوی سەوزی چیا بە بۆنەی شەهید بوونی سوورخەڵاتانی ئاویەری نیشتمان

بە ناوی مەزن‌یەزدانی دڵاوای دڵانوان باوەشی دایکی نیشتمان بەتەنیا حەمیدی تیانییە! یەڪ ڪەم و دوو خەم سێ خاترجەمەن تەڵمیتێڪ لە سەر ڕێچڪەی شەرەف لە وارگەی سوورخەڵاتان. لە ئاسووی سووری چیاسەرڪەشەکانی زاگرۆسەوە، بە گزینگی هەتاوی سوڵتان سیراجەددین و پەلڪــــەی ڪـــەزییەی چەرموی خاتوون‌شیشەڕێ، بەرەو دامانی بەسەوزنەخشاوی ئاویەر ڕازاوەتەوە. ئامان دەسەداوێنتان ئەو تەڵمــــــــــیتە مەلەخشێنن! مەیبزوێنن! زامەڪانیان پەترۆی نەبەستۇوە. […]

بەیانیەی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بۆنەی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بۆ سەر کوردانی ڕۆژاوا
6 سال پێش

بەیانیەی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بۆنەی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بۆ سەر کوردانی ڕۆژاوا

بە ناوی بەرزەناوی خودای گەورە و دلۆڤان بەیانیەی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بۆنەی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بۆ سەر کوردانی ڕۆژاوا بۆ بیروڕای گشتی کوردستان و هەموو جیهان هەروەها کە ئاگادارن دەوڵەتی فاشێستی تورکیە لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشێکی دڕندانەی کردوەتە سەر ڕۆژاوای کوردستان. ئەمە لە کاتێکدایە کە بیروڕای گشتی جیهان بێ ئاگا نین کە […]

فیداکاری بەرزترین پلەی ئینسانیەتە
6 سال پێش

فیداکاری بەرزترین پلەی ئینسانیەتە

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵمان پێگەیشت کە مرۆڤێکی خۆنەویست و بە بەزەیی خەڵکی شارۆچکەی ئارمردەی بانە، بە ناوی کاک “عەبدولواحید قادری“، لە کاتی ڕزگار کردنی گیانی پشیلەیێکی بێ‌زمان کە لەسەر تڕانزی کارەبای ئارمردە گیری کردبوو، بە هۆی گرتنی کارەباوە گیانی ئازیزی لە دەست دا و چوە ریزی شەهیدانی سەوزەوە. هەر بەو بۆنەوە لە لایەن […]

ئێوە “ئومێد”ی نیشتمانن!
6 سال پێش

ئێوە “ئومێد”ی نیشتمانن!

٢٠١ گوندی کوردەواری هاوکات و هاودەنگ، ئاواییەکانیان لە زبڵ خاوێن کردەوە! رۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، ئەندامانی کومیتەی دێکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و جەماوەری ژینگەپارێزی شار و گوندەکان، دەستیان دایە خاوێن کردنەوەی کۆڵان و چەم و لاپاڵی ئاواییەکان. هەڵمەتی پاک و خاوێن کردنەوەی ئاواییەکان لە ژێر ناوی “دێ تەکانی” و بە دروشمی “نیشتمانێکی بێ زبڵ” هەموو […]

نـەورۆزانەمان، ژینگەیەکی خاوێنە
6 سال پێش

نـەورۆزانەمان، ژینگەیەکی خاوێنە

ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو، هەڵمەتێکی خۆڕسک، تێکەڵاو لەگەڵ هاژەی بەگوڕی سیروان، خاوێنی زرێبار و بەرزی شاهۆ چاوەڕوانی ڕسکانێکی نوێیە؛ ئەمساڵ بە دروشمێک کە زیندوو هێشتنەوە و بەرز ڕاگرتنی شەهیدانی ژینگەمانە، دەژیێنـەوە و چرۆ دەردەکەین و دەبین بەو نەمامانەی کە بڕیارە لەدایک بین. هاوڕێیان خەڵکی ئازیزی ئاواییەکانی کوردستان وەکوو نەریتی ساڵان و یادگارییەکی شەهیدی ژینگە، شەهید […]

بەیانیەی پشتیوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا مەریوان  لە ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” بۆکان
6 سال پێش

بەیانیەی پشتیوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا مەریوان لە ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” بۆکان

هاونیشتمانی بەڕێز، خەڵکی بەشەرفی کوردستان، ژینگەپارێزانی تێکۆشەر! ئاگادار کراوینەتەوە کە ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “وڵات” بۆکان لە لایەن بڕێک لە بەربەرپرسانی بیرتەسکی بۆکان هەڕەشەی سڕکردن و بەستنی نووسینگەکەیان لێ کراوە. خەڵکی بۆکان و هەموو چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکوردنشینەکان بێ ئاگا نین لەوەی کە ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “وڵات” بۆکان، ماوەی نزیک بە چوار ساڵە بە یارمەتی لاوانی خۆبەخش، خزمەتێکی دڵسۆزانە […]

تاڵانی وڵات
6 سال پێش

تاڵانی وڵات

هاوڵاتیانی هێژا، ژینگەدۆستان و نیشتمانپەروەرانی ئازیز هەر وا کە ئاگادارن ماوەیەکە دەستانێکی ڕەش و نگریس کەوتوونەتەگیانی دارستان بەگشتی ولە هیچ چەشنە بڕین و تیابردن و قەڵاچۆیەک خۆ ناپارێزن. ئەم دەستە دزێوانە لە دارە بی قەراخی چەمەکانەوە بگرە تا بەڕوار و مازوواری سەدان ساڵەیان کردۆتە ئامانجی گیرفانیان و دونیا لەدەلاقەی تەماحەوە سەیر ئەکەن. بەرژەوەندی و قازانجی […]