ئەرشیف » ڕاگەێندراوەکان

پەیامی ڕێکخراوی سەوزی چیا بە بۆنەی شەهید بوونی سوورخەڵاتانی ئاویەری نیشتمان
3 ماه پێش

پەیامی ڕێکخراوی سەوزی چیا بە بۆنەی شەهید بوونی سوورخەڵاتانی ئاویەری نیشتمان

بە ناوی مەزن‌یەزدانی دڵاوای دڵانوان باوەشی دایکی نیشتمان بەتەنیا حەمیدی تیانییە! یەڪ ڪەم و دوو خەم سێ خاترجەمەن تەڵمیتێڪ لە سەر ڕێچڪەی شەرەف لە وارگەی سوورخەڵاتان. لە ئاسووی سووری چیاسەرڪەشەکانی زاگرۆسەوە، بە گزینگی هەتاوی سوڵتان سیراجەددین و پەلڪــــەی ڪـــەزییەی چەرموی خاتوون‌شیشەڕێ، بەرەو دامانی بەسەوزنەخشاوی ئاویەر ڕازاوەتەوە. ئامان دەسەداوێنتان ئەو تەڵمــــــــــیتە مەلەخشێنن! مەیبزوێنن! زامەڪانیان پەترۆی نەبەستۇوە. […]

بۆ سەرەنج‌دانی ڕای گشتیی: کۆمەڵگا، نیشتمانوانان، ئیدارەگەل، ڕێکخراوەکان، فەرمانگا و دیکەی فرمانگاکان.
4 سال پێش

بۆ سەرەنج‌دانی ڕای گشتیی: کۆمەڵگا، نیشتمانوانان، ئیدارەگەل، ڕێکخراوەکان، فەرمانگا و دیکەی فرمانگاکان.

بە پێی ئاگاداربوون لە واڵایی کار و بەربڵاویی چالاکییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ڕا و بۆچوونی گشتی بەرانبەر بە ئەم ڕێکخراوەیە کە بە تێڕوانین و وردبینییەوە سەرەنجی ئەدرێتێ؛ کەوابوو بۆ ئاگاداریی هەمووان، لێبڕاوانە ڕایئەگەیەنین کە:   ١. تەنیا حەسابی باوەڕپێکراو و دڵنیا بۆ تێکردنی هەرشێوە یارمەتییەکی ماڵی و بەڕێکردنی پڕۆژە و فرمانگەلی پێوەندیداری ئەنجومەنی سەوزی […]

شەریف هێمای هەرمان، شەرەف، کۆڵنەدان، نەبەزین، ئازایەتی، بەرخۆدان، مێهرەبانی
4 سال پێش

شەریف هێمای هەرمان، شەرەف، کۆڵنەدان، نەبەزین، ئازایەتی، بەرخۆدان، مێهرەبانی

شەریف هێمای هەرمان، شەرەف، کۆڵنەدان، نەبەزین، ئازایەتی، بەرخۆدان، مێهرەبانی و دەیان سیفەت و لێهاتوویی ئینسانە دیار و هەڵکەوتووەکانی کۆمەڵگا و دنیای ئەمڕۆیە. ڕچەشکێن و ڕێبەرێک بەرەو ئاسۆگەلی نیاز و ئاواتەکانی کۆمەڵگا. دابینکەری بڕێک لە خواستە ڕەواکانی بەشەر. هانا و پەنای لێقەوماوان و داڵدەدەری ژینگە. ئاشکرا دیارە کە وەها هێمایەک کە میناکی ئینسانە بەرزەکانە، تەنیا تابلۆکەیشی […]

پرسە و سەرەخۆشی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ کۆچی دوایی دایکی شەهید بیلال ئەمینی
4 سال پێش

پرسە و سەرەخۆشی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ کۆچی دوایی دایکی شەهید بیلال ئەمینی

خاوخاو پەی نەچیر چەم وەنیگاوە تەک‌مەداین وەلای کۆی ئاتەشگاوە من مات و بێ‌دەنگ بێ‌ سەڎا و ناڵە یەکی بیم چون سەنگ قولەی قەزاڵە تۆ کەڵ‌گەل گەل‌گەل وەچەم مەکەردی پارێز وە پای ڕێز ئەستەم مەبەردی مەگرتی شنۆی هەناسەت بێ‌دەنگ دووهاچەی چەتاڵ مەینای نە ڕووی سەنگ هەر لا هۆش مڎای گۆش وە سەداوە هەر سەنگێ پەی وێش […]

زاگرۆسانە
4 سال پێش

زاگرۆسانە

  ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە زاگرۆس ئەو بەشە لە گۆی زەوییە کە بە درێژایی مێژوو شوێنی نیشتەجێ‌بوونی مرۆڤ بووە و بە گوێرەی توێژینەوە و هەندێک لە سەرچاوە مێژووییەکان ژیانی سەردەمیانەی مرۆڤ لەم شوێنەوە دەستی پێکردوە، بێگومان جۆگرافیا و ژینگەی زاگرۆس هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوانەیە. بەداخەوە ساڵانێکە دەستی ڕەشی کاولکار کەوتۆتە گیانی ژینگەی زاگرۆسی […]

بیست و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی چیا
5 سال پێش

بیست و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی چیا

بە ناوی بەرزە ناوی دڵاوای دڵانڤان ژینگە پارێزان، هۆگرانی سروشت و ئاشقانی ژینگە و ژیانی وڵات! لە کاتێکدا پێ ئەنێینە بیست‌ودووهەمین ساڵی ژیانی چیاوە کە دەستی گەندەڵ و خائین بەم نیشتمانە نراوەتە بینەقاقەی وڵات و لە خەونی خنکاندنیدایە. ئاگر نەیتوانی چۆک بە خێڵی بەرگران دابدات. ناحەزان هەر ساڵێک بە شێوازێک هەنگاو ئەنێن و وا دیارە […]

دەستی ئێوە ژیانبەخشە
5 سال پێش

دەستی ئێوە ژیانبەخشە

ئەگەرچی لە هەنگاوی یەکەمی ناسینەوەی دۆخی نوێی دونیاداین و ئەستەمە کاردانەوەی گشتی “ڤایرۆسی کرۆنا” لە سەر ژیان و هزر و کردەی کۆمەڵگا شرۆڤە بکرێت، بەڵام لەم دەسپێکەی گشتگیر بوونیدا سەلماندی کە ئەو شتانەی مرۆڤایەتی پێکەوە گرێ ئەدات زۆر زۆرترن لەوەی دیمانە ئەکرا و چیتر ئەبێ وشیارتر بڕوانین بە کردەوەی تاکەکانیشدا بەرانبەر بە سروشتی دایک و […]

بوومەلەرزە لە ناوچەی خۆرئاوای‌سەرووی ورمێ
5 سال پێش

بوومەلەرزە لە ناوچەی خۆرئاوای‌سەرووی ورمێ

خەڵکی بەئەمەگ و فریادڕەسی نیشتمان! بە بۆنەی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچەی خۆرئاوای‌سەرووی ورمێ، کە لەم دۆخە زستانی و سەرماوسۆڵەدا، بۇوە بە هۆی ماڵوێرانی و خەساری فراوانی ماڵی لەو دەڤەرە؛ ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەیەوێت هەرەوەز و یارمەتیگەلی خێرخوازانە بگەیەنێت بە خەڵکی لێقەوماوی ناوچەی قوتوور و خۆی. جا لە بەر هۆکاری ڕێ‌وشوێنی تەندروستی لە بەخشینی کەل‌وپەل و […]

کۆچی دوایی کاک خەبات ئەحمەدی
5 سال پێش

کۆچی دوایی کاک خەبات ئەحمەدی

  به ‌ناوی مه‌زن یه‌زدانی دڵاوای دڵانوان ” ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو له شانازی و شەرەف عومری زۆرم دی کە دوایی هات بە ڕیسوایی و نەدەم “ هەواڵی کۆچی دوایی خەباتەکەی چیا و هاوڕێی شەریف و ئومێدی نیشتمان، خەمێکی گرانی خستە نێو دڵمانەوە و خەسارێکە لە سەر ڕۆح و گیانمان. تەزە ساردەکەی زستان هەورازێکی […]

لە ئینسانێک کە هەر خۆتی، هەزار چیرۆک دەگێڕمەوە ئەگەر خەمی نان لێم گەڕێ…
5 سال پێش

لە ئینسانێک کە هەر خۆتی، هەزار چیرۆک دەگێڕمەوە ئەگەر خەمی نان لێم گەڕێ…

  لە ئینسانێک کە هەر خۆتی، هەزار چیرۆک دەگێڕمەوە ئەگەر خەمی نان لێم گەڕێ… هەواڵی دڵتەزێنی دۆزرانەوەی تەرمی فەرهادەکەی هەورامان، دڵ و دەروونی هەموو لایەکی هەژاند. وا دیارە مێژووی ئەم دەڤەرە بە خەم و هەڵپڕووکان و هەڵقرچانەوە گۆچ کراوە و ڕۆڵەی ئازا و شیرینی وەک فەرهادەکان ڕێبواری ئەم کاروانەی پەژارەن کە تا بێت زۆرتر ئەبن. […]

6 سال پێش

قەدٚەخە کەردٚەی بەرهەمەکاو تۆرکیەی، پاڵپشتی مدرامانوو وەرنیشتیا (ڕۆژاوا)

قەدٚەخە کەردٚەی بەرهەمەکاو تۆرکیەی، پاڵپشتی مدرامانوو وەرنیشتیا (ڕۆژاوا) بێ شک گردٚێما جه هرووشمی وەحشیانه و نژادپرێسانەو ئەرتەشوو تۆرکیەی فاشیستی و داعێشیه هام¬ مەرامەکاش سەروو ڕۆژاوای ناڕاحەت و دڵگیرێنمێ و لاو وێماوه ویر کەرمێوه که ئێمه و نەتەوە ئازادٚەکێ دنیایچ مشیۆم دژ به گۆشاروو فاشیستی تۆرکیای لاقۆرێوه کاریگەره هۆرگێرمێ. گاهەز ئەوەیۆستەی ڕایوێ پەی ئی دڵەچرکەیه، به […]